ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل و سعودیە و بەریتانیا دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرپرسێکی باڵای ئێران ئەمریکا و بەریتانیا و سعودیە و ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بە هاندانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و هەڕەشەی ئەوە دەکات ئارامیی ئەو وڵاتانە تێک بدات.
ئیسماعیل خەتیب، وەزیری وەزارەتی هەواڵگریی ئێران ناسراو بە ئیتلاعات رایگەیاند؛ بەهۆی ئەوەی ئەمریکا، ئیسرائیل، بەریتانیا و سعودیە هاوکاری دارایی ئەو خۆپیشاندانانەی ئێران دەکەن کە بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی چەندین کەس و هەر جۆرە ناسەقامگیرییەک لە ئێران لەوانەیە وڵاتانی ناوچەکە بگرێتەوە.
ئەو وتویەتی ئێران تا ئێستا سیاسەتی ئارامیی جێبەجێکردوە بەڵام ئەگەر دوژمنایەتییەکان بەردەوام بن رەنگە ئەو سیاسەتە بەردەوام نەبێت و ئەگەر ئەو وڵاتانە بەردەوامبن لە دەستوەردانەکانیان لە ئێران، ئەوا سەقامگیری بە خۆیانەوە نابینن.
ئەو بەرپرسە خۆپیشاندەرانی تۆمەتبار کردوە کە لە ژێر کاریگەریی ئۆپۆزسیۆن و نەیارانی کۆماری ئیسلامی کاری تێکدەرانە دژی دامەزراوەکانی حکومەت دەکەن.