ئەمریکا سیستمی بەرگریی ئاسمانیی Avenger دەداتە ئۆکراینا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یاریدەدەری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، سابرینا سینگ لە لێدوانێکیدا ئاشكرایكرد، ئەو پاکێجەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جەیک سوڵیڤان، بۆ هاوکاری کردنی ئۆکراینا رایگەیاندووە، پاکێجێکی ٤٠٠ ملیۆن دۆلارییە و چوار سیستمی بەرگریی ئاسمانیی Avenger لەخۆدەگرێت.

له‌میانی کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن)، سابرینا سینگ ئەوەی خستەڕوو، بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، واشنتۆن پاکێجێکی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری هاوکاری سەربازی پێشکەشی ئۆکراینا، دەکات.

سینگ باسی لەوەش کرد کە ئەمە ٢٥هه‌مین پاکێجی هاوکاری ئەمریکایە و دەربارەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی Avenger، ئەوەی خستەڕوو کە سیستمێکی موشەکیی كورتمه‌ودایه‌ و لەلایەن هێزە زەمینییەکانی ئەمریکاوە بۆ بەرگریی سەربازیی كورتمه‌ودا بەکاردەهێنرێت.

- دەربارەی پرسی کشانەوەی رووسیا لە خێرسۆن

لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی پرسی کشانەوەی رووسیا لە شاری خێرسۆنی ئۆکراینا، یاریدەدەری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند: "هەندێک ئاماژەمان بەدی کردووە کە ئەوە نیشان دەدەن هێزەکانی رووسیا لە شاری خێرسۆن کشاونەتەوە، بەڵام هێشتا زووە بۆ ئەوەی باس لە چۆنییەتی کشانەوەکە و مانای ئەم کارە، بکەین

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار