نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ریتانیا: له كه‌یسی په‌نابه‌ران پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، داوای له به‌ریتانیا كرد، له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داواكاری په‌نابه‌ران بكات.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه وردبینی بۆ تۆماری مافی مرۆڤ له به‌ریتانیا كرد، كه هه‌ر چوار ساڵ جارێك ده‌كرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به پلانی به‌ریتانیا بۆ ناردنی په‌نابه‌ران بۆ رواندا كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه داوای له به‌ریتانیا و نیوزله‌ندا كرد، ده‌سته‌به‌ری مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤانه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران بكه‌ن و پابه‌ندی به‌رپرسیارێتی و پابه‌ندییه مرۆییه‌كانیان بن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافی په‌نابه‌ران هاتووه.
ئه‌مساڵ له رێگه‌ی كه‌ناڵی ئینگلیزییه‌وه، نزیكه‌ی 40 هه‌زار په‌نابه‌ر له فه‌ره‌نساوه خۆیان گه‌یاندووه‌ته به‌ریتانیا.