ڕێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا هه‌فته‌ی ئاینده‌ وادەکەى كۆتایی دێت و داوای نوێكردنه‌وه‌ی ده‌كرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕێكه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ كۆبوه‌وه‌كانی به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرانیا له‌نێوان رووسیا، ئۆكرانیا، توركیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌فته‌ی ئاینده‌ كۆتایی دێت و داوای نوێكردنه‌وه‌ی ده‌كرێت

هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئۆكرانیا، توركیا، ئه‌ڵمانیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای تازه‌كردنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاره‌ 19ـی ئه‌م مانگه‌ كۆتایی بێت.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه‌، وه‌فدێكی راوێژكارییان له‌ جنێفی سویسرا شاندی حكومه‌تی رووسیایان بینیووه‌و تایبه‌ت به‌ ڕێكه‌وتنی دانه‌وێڵه‌ و تازه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ قسه‌یان كردووه‌.

هەروەها فلۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، و أولاف شولتز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا جه‌ختیان له‌ گرینگی درێژكردنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی دانه‌وێڵه‌ كرد.

٢٢ـی ته‌مووزی ساڵی رابردوو ڕێكه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ كۆبوه‌وه‌كانی به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرانیا له‌نێوان رووسیا، ئۆكرانیا، توركیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئه‌سته‌نبووڵ ئه‌نجامدراوه‌ و 19ـی ئه‌م مانگه‌ش واده‌كه‌ی كۆتایی دێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار