ئەو پیاوەی بۆ ماوەی ١٨ ساڵ لە فڕۆکەخانەی پاریس ژیا گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەو پیاوە ئێرانییەی کە بۆ ماوەی 18 ساڵ لە فڕۆکەخانەیەکی پاریس گیری خواردبوو و ژیاننامەکەی بووە ئیلهامی کورتەفیلمێکی هۆڵیوود، گیانی لەدەستدا. 

ئێوارەی رۆژی شەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2022، بەرپرسانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، کە مێهران کەریمی ناسری بە "جەڵتەی دڵ" لە تێرمیناڵی 2 ئێف لە فڕۆکەخانەی شارلی دی گۆلی باکووری رۆژهەڵاتی پاریس گیانی لەدەستداوە.

مێهران کەریمی ناسری دوای ژیان کردنی بۆ ماوەی ١٨ ساڵ لە فڕۆکەخانەی چارلز دیگۆل ی فەڕەنسا لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوای کرد،ئەو پیاوە لە مانگی تشرینی دووەمی 1988 دوای ئەوەی لە ئێرانەوە بە فڕۆکە چووەتە لەندەن، بەرلین و دواتر ئەمستردام، دواجار لە فڕۆکەخانەکەی پاریس گیرساوەتەوە بەپێی یاسای ئەو کاتە ی فەڕەنسا لەوێ جێگیر دەبێت بە شێوەیەک نە دەیتوانی بچێتە خاکی فەڕەنساوە نە دەشی توانی فەڕەنسا جێبهێڵێت. دواتر لە ساڵی 1988ـەوە تاوەکو ساڵی 2006 لەو فڕۆکەخانەیە ماوەتەوە. 

مانەوەی ناسری لەو فڕۆکەخانەیە لە ٢٠٠٦ کۆتای هات دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە دەگوێزرێتەوە نەخۆشخانەو لە ساڵی ٢٠٠٧ نەخۆشخانەکە جێدێڵێت ولە لایەن خاچی سوری فەڕەنسییەوە دەگوێزرێتەوە ناوەندێکی خێرخوازی ولە یەکێک لە پەناگەکانی پاریس دەست بە ژیان دەکاتەوە .

میهران کەریمی چەندین فلیم لەسەر ژیانی بەرهەمهێنراوە و چەندین کتێبیشی لەسەر نوسراوە دیارترینیان فیلمی "زە تێرمیناڵ" کە بە واتای "تێرمیناڵەکە" دێت و هەریەکە لە تۆم هانکس و کاترین زێتا جۆنز رۆڵی سەرەکییان لە فیلمەکەدا بینی.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار