ڕوسیا: هێشتا سازان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ له‌ ده‌ریای ڕه‌شه‌وه‌ نه‌كراوه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هه‌فته‌ی‌ ئاینده‌ ڕێككه‌وتنی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ دانه‌وێڵه‌ی‌ ئۆكرانیا كۆتایی دێت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش ڕایگه‌یاند: هێشتا سازان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ له‌ ده‌ریای ڕه‌شه‌وه‌ نه‌كراوه‌

ئاژانسی تاسی ڕووسی له‌سه‌ر زاری (سێرجی ڤێرشینین)  جێگری وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاوه‌ بڵاوی كرده‌وه‌: هێشتا سازان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ له‌ ده‌ریای ڕه‌شه‌وه‌ نه‌كراوه‌.

هۆكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ درێژكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌شی گەڕاندەوە بۆ، جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ چیمه‌نتۆ و به‌رهه‌مه‌ خۆراكییه‌كانی ڕوسیا

سێرجی ڤێرشنین ڕایگەیاندووە، باره‌كانی دانه‌وێڵه‌ و چیمه‌نتۆی ڕووسیا به‌هۆی سزاكانه‌وه‌ ناگه‌نه‌ بازاڕه‌كانی جیهان و نزیكه‌ی 280 هه‌زار ته‌ن چیمه‌نتۆی ئه‌و وڵاته‌ له‌ به‌نده‌ره‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.

ئه‌و وتیشی: مۆسكۆ سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی چیمه‌نتۆ و به‌رهه‌مه‌ خۆراكییه‌كانی به‌بێ به‌ربه‌ست بگاته‌ بازاڕی جیهانی.

ئەمەش لە کاتێکدایە هه‌فته‌ی‌ ئاینده‌ ڕێككه‌وتنی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ دانه‌وێڵه‌ی‌ ئۆكرانیا كۆتایی دێت و هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئۆكرانیا، توركیا، ئه‌ڵمانیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای‌ تازه‌كردنه‌وه‌ی‌ ڕێكه‌وتنی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ دانه‌وێڵه‌ی‌ ئۆكرانیا ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاره‌ 19ـی‌ ئه‌م مانگه‌ كۆتایی بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار