سەرۆکی ڕوسیاو ئێران جەخت لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان دەکەنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پوتن و سەرۆکی ئێران جەخت لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان دەکەنەوە

بە پێی هەواڵێکی رۆیتەرز کرێملن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران قسەی کردووە و هەردوو سەرکردە جەختیان لەسەر قووڵکردنەوەی هاوکارییە سیاسی، بازرگانی و ئابوورییەکان کردووەتەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی کریملن کۆمەڵێک بابەت لە کارنامەی دووقۆڵیدا تاوتوێ کران، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر زیاتر گرینگیدان بە هاوکارییەکان لە بوارەکانی سیاسی، بازرگانی و ئابووری، لەوانەش کەرتی گواستنەوە و لۆجستی.

ئەمەشلە کاتێکدایە ئێران تا ئێستا نکۆڵی لە پێدانی چەک بە ڕوسیا دەکات ودەڵێت پێش دەستپێکردنی جەنگ ژمارەیەکی کەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا ناردووە.

بەڵام مانگی ڕابردوو دوو بەرپرسی باڵای ئێران و دوو دیپلۆماتکاری ئێرانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، ئێران بەڵێنی داوە کە مووشەکی زەمینی بۆ ڕووسیا دابین بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار