ئەندامی ژووری بازرگانیی ئێران-عێراق: هەناردە کردن لە ڕێگەی دەروازە وشکانییەکان لە ئێرانەوە بۆ عێراق زیادی کردووه‌

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامی ژووری بازرگانی ئێران- عێراق قەبارەی هەناردەی ئێرانی بۆ عێراق لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ساڵی دارایی ئەمساڵدا ڕاگەیاند.

حەمید حوسێنی،  لە لێدوانێكی  ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەزیاد بوونی بەردەوامی هەناردە کردن لە ڕێگەی دەروازە وشکانییەکان لەگەڵ عێراق دەکەن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "هەناردە کردنی ئێران بۆ عێراق تێکڕای مانگانەی 600 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە لە مانگی حەوتەمی ساڵی دارایی ئێستا کە لە 20ی تشرینی یەکەمی 2022 کۆتایی هاتووە و بڕی 647 ملیۆن دۆلار بووە، لەچاو ئەو ئاستەی کە لە مانگی پێشوودا بەدەستی هێنراوە کە 420 ملیۆن دۆلار بووە".

ناوبراو پێشبینیی ئەوەشی کرد کە تێکڕای هەناردە کردنی مانگانە لە مانگەکانی داهاتوودا بگاتە نێوان 750 بۆ 800 ملیۆن دۆلار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


ئەمساڵ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێناكاتەوە

47 خولەک لەمەوپێش

وەفدی هەرێم لەبەغدا تەنیا یەك 700 ملیار دیناری دیكەیان گەرەنتی كردووە

5 كاتژمێر لەمەوپێش


یەكێتی دڵنیایە سكاڵاكەی ئەنجامی دەبێت‌ و پارتی بڕیاردانی هەڵگرتووە بۆ دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی

6 ڕۆژ لەمەوپێش


شەش ساڵە بنكەیەكی تەندروستی بۆ منداڵبوون لەناحیەیەکی دهۆک كراوەتەوە، بەڵام هیچ منداڵێكی تێدا لەدایك نەبووە

6 ڕۆژ لەمەوپێش