ئەمساڵ زیاتر لە ٤٠ ھەزار کۆچبەر کەناڵی ئینگلیزیان بەرەو بەریتانیا تێپەڕاندووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تی به‌رگری حکومەتی بەریتانیا بڵاویکردەوە، لەمساڵدا زیاتر لە ٤٠ ھەزار کۆچبەر کەناڵی ئینگلیزیان بەرەو بەریتانیا تێپەڕاندووە، لەندەن و فەڕەنساش ھەوڵی رێککەوتنێک دەدەن بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆچی نایاسایی.
 

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاندووە، ئەمساڵ ٤٠ ھەزار و ٨٨٥ کۆچبەری نایاسایی کەناڵی ئینگلیزیان بەرەو بەریتانیا تێپەڕاندووە، کە زۆربەیان خەڵکی ئەلبانیا و ئێران و ئەفغانستانن، ئامارەکەش لە ساڵی رابردوو زۆر بەرزترە، بەوپێیەی لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٢٨ ھەزار کۆچبەر ئەو کەناڵەیان بەرەو بەریتانیا تێپەڕاندبوو. 

ھەر بەپێی ئامارەکانی حکومەتی بەریتانیا، لە ساڵی ٢٠١٨ نزیکەی ٣٠٠ کۆچبەر کەناڵی ئینگلیزیان تێپەڕاندووە، لە ساڵی ٢٠١٩ ژمارەکە بۆ زیاتر لە ھەزار و ٨٠٠ کەس بەرزبووەتەوە و لە ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتووەتە ٨٤٦٦ کۆچبەر.
ھاوکات "ریشی سوناک" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش رایگەیاندووە، سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانێکی نوێن لەگەڵ "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار