ئەمریکا دەست بەسەر 70 تۆن سوتەمەنی موشەکیی ئێراندا دەگرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بەسەر 70 تۆن سوتەمەنیی تایبەت بە موشەکدا گرت کە بڕیاربو بۆ یەمەن بگوازرێتەوە.

رۆژی سێشەممە هێزە دەریاییەکانی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویان کردەوە؛ دەستیان بەسەر بڕێک سوتەمەنیی موشەکدا گرتوە کە سوتەمەنیی 10 موشەکی بالیستی دابین دەکات.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سوتەمەنییەکە لە کەنداوی عۆمان دەستی بەسەردا گیراوە کە بڕیاربوە بۆ یەمەن بگوازرێتەوە.

هێزەکانی ئەمریکا رونیان کردوەتەوە بۆ ماوەیەی یەک هەفتە چاودێریی ئەو سوتەمەنییەیان کردوە و دواتر کە دڵنیابونەتەوە بڕیارە بەرەو یەمەن رەوانە بکرێت، دەستیان بەسەردا گرتوە.

بە وتەی یەکێک لە فەرماندەکانی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە، سوتەمەنییەکە لە لایەن ئێرانەوە رەوانەی چەکدارانی حوسی لە یەمەن کراوە بە مەبەستی بەکارهێنانی لە موشەکە بالیستییەکانی ئەو چەکدارانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئێران بە بەردەوامی لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو تۆمەتبار دەکرێت بە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ حوسییەکان لە یەمەن

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار