نەتەوەیەکگرتوەکان داوای ئازادکردنی دەستگیرکراونی ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداریی دەداتە ئێران بۆ سەپاندنی سزای سێدارە دژی خۆپیشاندەران نەتەوەیەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا داوای لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد ئەو هەزاران کەسی بەهۆی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیرکراون بە زوترین کات ئازاد بکات.

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی کرد و هۆشداریی دا لەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران خۆپیشاندەران لەسێدارە بدات.

جێرمی لارنس، وتەبێژی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان رۆژی سێشەممە داوای لە دەسەڵاتی ئێران کرد کە دەستبەرداری ئەو تۆمەتانە بێت کە دەیانخاتە پاڵ خۆپیشاندەران و بەو هۆیەشەوە سزای توندیان بەسەردا دەسەپێنێت.

لارنس هۆشدارایی داوە لەوەی کە دەسەڵاتی ئێران تەنها دەتوانێت لە بەرامبەر تاوانی قورس بە پێوەر و یاسا نێودەوڵەتییەکان سزای سیدارە بەسەر تاوانباراندا بسەپێنێت و خۆپیشاندەران و کەسانی ناڕەزایی بە هیچ جۆرێک بە تاوانکار ئەژمار ناکرێن.

ئەو وتوشیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جیاتی کراونە و خوڵقاندنی کەشێک بۆ دەربڕینی ئاشتیانەی ناڕەزایەتییەکان بوەتە هۆکارێک بۆ سەرهەڵدانی توندوتیژیی و کوژرانی خۆپیشاندەران.

بە پێی دوایین ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ زیاتر لە 15 هەزار کەس لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە لە ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیرکراون و تا ئێستا دوای سزادانی سێ هەزار کەسیان کراوە و سزای سێدارەش بەسەر 20 کەسدا سەپێنراوە و سێ گەنجی کورد مەترسی سێدارەدانیان لەسەرە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار