ئاژانسی ئەتۆمی: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران جێگەی گومانە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی ئەتۆمیی بڕیارێک لە دژی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران پەسند دەکات، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی بڕیارێکی دژی ئێران پەسند کرد و رایگەیان بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە جێی گومانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی بڕیاردەری ئاژانسی نێودەڵەتیی وزەی ئەتۆمیی بە 26 دەنگ لە کۆی 35 دەنگی ئەو ئەنجومەنە بڕیارێکی دژی بەرنامە ئەتۆمییەکی ئێران پەسند کرد و رایگەیاند؛ ئەو وڵاتە دەبێت رونکردنەوە بدات لە سێ ویستگەی ئەتۆمیی وڵاتەکەی کە یۆرانیۆمی پتێنراوی بە رێژەیەکی زۆر تێدا دۆزراوەتەوە.

تەنها وڵاتی چین و روسیا دژی بڕیارەکەی ئەنجومەنەکە بون و میخائیل ئۆلیانۆڤ، نوێنەری روسیا لە ئەنجومەنی بڕیاردەری ئاژانس رایگەیاندوە؛ لە دیدی مۆسکۆوە ئەو هەنگاوە ئەرێنیی نییە.

ئەمە دوەم بڕیاری ئەنجومەنەکەیە لە دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ماوەی پێنج مانگدا و یەکێکێکیش لە مەرجەکانی ئێران بۆ گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی، لابردنی ئەو سێ گومانەبو کە لەسەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە هەیە.

بە پێی رێککەوتنی ئەتۆمیی، ئێران بۆی هەیە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمەکەی لە ژێر چاودێریی ئاژانسی ئەتۆمیدا لە (5%) زیاتر بێت بەڵام لە ئێستادا ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ (60%) بەرز بوەتەوە و هاوکات لە سێ وێستگەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتەدا پێشتر ئاسەواری یۆرانیۆمی پیتێنراو بە رێژەیەکی نایاسایی دۆزراوەتەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار