بۆچی نابین بەدەوڵەت
2 ساڵ لەمەوپێش
دانا ئەحمەد
بۆچی نابین به ده‌وڵه‌ت رۆژ له دوای رۆژ چرای ئومێدمان به حزب و ده‌سه‌ڵات كزتر ده‌بێت، به‌داخه‌و ده‌بوو له دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه پڕ له ئه‌زموون و حكومڕانیه‌ی كرديان، هاوكاری و پشتگیری مادی ومه‌عنه‌وی كران له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی زلهێزو وناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت عێراقی دراوسێ و موفلسه‌وه به ووته‌ی خۆیان و هه‌روه‌ها ئارامی و خۆراگری هاوڵاتیانی كوردستان به نه‌بوونی و بێ مووچه‌یی و بێ خزمتگوزاری بێبه‌ش له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانییان هاوڵاتیان ئارامیان گرتوو چاوه‌روان بوون پێبگەن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وڵاتێكی دامه‌زراو. سیسته‌ماتێك دابمه‌زرێنن وببنه نموونه‌یه‌كی باش له ناوچه‌كه و به دابینكردنی ئه‌من و ئاسایش و فه‌راهه‌م كردنی مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان وه‌ك بژێوی ژیان لە پێشەوە ئاو‌و كاره‌با ئینجا ئازادی راده‌ربڕین و دیموكراسی، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای سی و دووساڵ له ئه‌زموونی حوكمرانی ئه‌مرۆ ده‌بینین زیندانه‌كان پڕن له مرۆڤی ئازادیخواز. لەدوای ٢٣ ساڵ حوکمرانی بەو پشتیوانییە نێودەڵەتیەشەوە هێشتا خه‌ڵكی کوردستان بەدەست نەبوونی ئاو‌و کارەباوە ده‌ناڵێنن و له سەرشەقامەکان نارەرزایەتی لە نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری دەردەبرن . نەوەی شەهیدان لە خزمەتگوزاری و رێزگرتن بێبەشن، خۆ لەخۆرایی نییە گه‌نجان نا ئومێدن له‌و نیشتمانه‌ی باوكیان شۆرشی بۆ كرد و خۆی به‌خت كرد له پێناویدا، هیچ بەهانەیەک نییە بۆئەوەی ئاستی بژێوی هاوڵاتیان له هه‌موو روویه‌كه‌وه باش نەبێت، بەهەموو ئەو پێداویستیانەی لەعێراق وهەرێمی کوردستان هەن دەبوو ژیان و گوزەرانی خەڵک زۆر له‌ئێستا باشتر بوایه و پێگه‌و ئه‌دای حكومه‌ت بۆ هاوڵاتیانی كوردستان و ناوچه‌كه و وڵاتانی ده‌ره‌وه له ئاستێكی نموونه‌یی زۆر باش‌دا بوایه به‌ڵام به داخه‌وه بیری ته‌سكی حیزبایه‌تی رۆژ به رۆژ ئه‌م ئه‌زموونه‌ی دواخست تووشی ئیفلیجی كرد و مۆدێلیكی تازه‌ی له دیكتاتۆریه‌تی هێنایه ناو كایه‌ی سیاسی ئه‌مرۆی كوردستان ئه‌مه‌ش ده‌رنجامێكی خراپی لێكه‌وتۆته‌وه زۆر جار وڵاتانی هاوپه‌یمانی كوردستان له هه‌وڵدان بوون بۆ ئاگاداركردنه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی حزبه كوردییەكان له‌و جۆره ره‌فتارانه‌ی كه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی حزب ونه‌وه‌كانیان له ده‌سه‌ڵات كارده‌كه‌ن گوێ ناده‌نه ئه‌زموونی كوردستان وژیانی هاوڵاتیان و ئه‌و چاوه‌روانیه‌ی دونیای ده‌ره‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ان كوردستان بكه‌ن به نموونه‌یه‌كی جوانی حوكمرانی له رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌راست دا به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وانیش زۆر جار نا ئومێد ده‌بن به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی حزبه كوردێكان ئه‌م حزبانه هه‌تا ئه‌مرۆ له هه‌وڵی ئه‌ودان دوژمنی وه‌همی بۆ گه‌ل دروست ده كه‌ن بارودۆخی نه‌خواز و سینارۆی جۆراو دروست ده‌كه‌ن بۆ بێ‌ئاگا كردنی میله‌ت بۆ ئه‌وه‌ی میله‌ت سه‌رقاڵ به جۆره‌ها كێشه‌و ده‌ردی ه‌سه‌ری به‌ڵام وه‌ك دیاره میله‌ت زۆر له‌وان به ئاگا‌و ووشیاره وچاوكراوه‌تره به‌ڵام ئه‌مان زۆری پاره و بن دیوار وچه‌كداری حیزب وهاوكاری دوژمنانی كورد ووڵاتانی دراوسێ خۆ چه‌ماندن بۆیان كار ئاسانی بۆ كردوون له درێژه‌دان به‌م حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مرۆ به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه نامۆ نییه به مێژووی گه‌لان ئه‌زموونه‌كان ئه‌وه‌یان فێركردین دیكتاتۆره‌كان چاره‌نووسیان وەک یەکەو هەر یه‌ك چاره‌نووسه، ئەویش هەر ئەوەیە ئەمرۆبێت یان سبەی ده‌كه‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی گه‌ل و كۆتاییان دێت، هەموو دکتاتۆرەکانی دونیشا باش دەزانن کە ژیان بۆ ئازادیخواز و دڵسۆزانی نیشتمانه.