یارییەکانی جامی جیهانیی 2022 لە قەتەر دەستیپێکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەمێک بەر لە ئێستا، مەراسیمی دەستپێکردنی مۆندیالی ٢٠٢٢ دەستیپێکرد و یەکەم یاریش بە یاری نێوان قەتەڕ و ئیکوادۆر دەستپێدەکات و مۆدنیال؛ ١٨ی مانگی داهاتوو کۆتاییدێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 20-11-2022 ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکانی جامی جیهانی لە یاریگەی ئەلبەیت لە قەتەر بەڕێوەچوو و دواتریش یەکەم یاری لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی قەتەر و ئیکوادۆر ئەنجامدرا. 

لە ئاهەنگەکەدا کە 60 هەزار هاندەر ئامادەبوون، گرووپی بی تی ئێس و مۆرگان فریمان، ئەکتەر و نووسەری بەنێوبانگی جیهانی بەشداربوون. 

فیفا پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو، پەیامی رێوڕەسمەکە بانگهێشتکردنی هەموو لایەکە بۆ هاتن بۆ قەتەر و کۆکردنەوەی هەموو گەلانی جیهان و زاڵبوون بەسەر جیاوازییەکاندا لە روانگەی مرۆڤایەتییەوە.

یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ نزیکەی مانگێک دەخایەنێت بە شێوەیەک کە ئەمشەو دەستپێدەکات و یاری کۆتاییش لە ١٨ی مانگی ١٢ی داهاتوودا لە یاریگای لوسێل بەڕێوەدەچێت.

لە مۆندیالی ٢٠٢٢دا، ٣٠ هەڵبژاردە بەشدارییان کردووە کە پشکی شێر بەر کیشوەری ئەوروپا کەوتووە و تا کۆتایی پاڵەوانێتیەکەش ٦٤ یاری ئەنجامدەدرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار