تەواوی گەنجینەکانی توت عنخ ئاموون لە مۆزەخانەیەکدا کۆ دەکرێنەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تەواوی گەنجینەکانی توت عنخ ئاموون کە دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی لە ١٩٢٢ دۆزرانەوە نۆژەن دەکرێنەوە دواتر لە مۆزەخانەی گەورەی میسر کۆ دەکرێنەوە.

لە ئێستادا کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تەواوی پارچەکانی گەنجینەکانی توت عنخ ئاموون دەستی پێ کردووە کە زۆربەیان لە مۆزەخانەی قاهیرە، بەشێکی دیکەیشیان لە مۆزەخانەکانی شەرم ئەلشێخ و هورگادا نمایش کراون، دەستی پێ کردووە. دواتر تەواوی گەنجینەکانی توت عنخ ئاموون لە مۆزەخانەی گەورەی میسر کۆ دەکرێنەوە.

چاوەڕێ دەکرێت گواستنەوەی کەلوپەلەکان کە هێشتا بەروارەکەی دیار نییە، تاکو کۆتایی ئەمساڵ بگوازرێنەوە بۆ مۆزەخانەی گەورەی میسر.

وەزیری گەشتیاری و شوێنەوارە مێژوویییەکانی میسر، ئەحمەد عیسا لە ٥ی تشرینی دووەم رایگەیاند کە بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ١٠٠ ساڵەی دۆزینەوەی تەرمی توت عنخ ئاموون "لەم نزیکانە کەلوپەل و گەنجینەکان دەگوازرێنەوە".

ئەحمەد عیسا بە ئاماژەدان بەوەی کە توت عنخ ئاموون ئەفسانەئاسا بووە لە میسر، سەرنجی خستبووە سەر ئەوەی کە تەواوی گەنجینەکەی دەگوازرێتەوە بۆ مۆزەخانەی گەورەی میسر کە تازە کراوەتەوە.

شوێنەوارناسی بەریتانی و میسریناس، هاوارد کارتەر لە ١٩٢٢ گۆڕی توت عنخ ئاموون لە دۆڵی پاشاکان لە شاری لوکسۆر لە میسر دۆزییەوە. دۆزینەوەی گۆڕەکە بووە "گەورەترین دۆزینەوەی شوێنەوارناسی لە سەدەی ٢٠".

لەنێو گەنجینەکانی توت عنخ ئامووندا کە لە ١٣٣٢ پ. ز. بۆ ١٣٢٣ پ. ز. لە کۆتایی ١٨ هەمین خانەدانی فیرعەونەکان فەرمانڕەوا بووە، زیاتر لە پێنج هەزار کەلوپەل و پێداویستی جۆراوجۆری وەک دارەمەیتی ئاڵتون، دەمامکی ئاڵتون، تەخت، کەڕەنا، پەرداخ، مەی و خۆراک هەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار