بەریتانیا : ئێران پەرە بە پرۆگرامی ئەتۆمیی دەدات، ئەمەش مەترسی لەسەرئاسایشی جیهان دروست دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دەروەی بەریتانیا نیگەرانی خۆی لەسەر پەرەپێدانی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەربڕی ڕایگەیاند ئێران دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر هاوڕێ و هاوپەیمانەکانمان.
جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ئێران پەرە بە پرۆگرامی ئەتۆمیی دەدات و ئەوەش بەڵگەیە بۆ ئەو مەترسییەی رژێمی ئێران لەسەر ئاسایشی جیهان دروستیکردووە، و"ئێران هەرگیز نابێت دەستی بگاتە چەکی ئەتۆمی".
ڕونیشیکردەوە،رژێمێک هاووڵاتییانی لە وڵاتەکەی بچەوسێنێتەوە، بەدڵنیاییەوە لەدەرەوەش دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر هاوڕێ و هاوپەیمانەکانمان.
ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە کاتێکدایە ئێران رایگەیاندووە، لە بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ دەستیان بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی %60 کردووە.
بابهتی پهیوهندیدار