له‌ سعوودیە دوو کەس بەهۆی باران بارینی بەخوڕەوە گیانیان لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئیخبارییەی سعوودی بڵاویكرده‌وه‌،لە سعوودیە دوو کەس بەهۆی باران بارینی بەخوڕەوە گیانیان لەدەستدا و گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی جیددە خۆرئاوای وڵاتەکە راگیرا.

هاوکات بەهۆی باران بەخوڕەوە چەندین رێگا و تونێلی ناوچەی مەککەی پیرۆز داخراون.

گوتەبێژی دامەزراوەی بەرگریی شارستانی لە ناوچەی مەککەی پیرۆز، محەمەد قارنی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئیخبارییە ئاماژەی بەوە کرد، لە جیددە دوو کەس بەهۆی بارانی بەخوڕەوە گیانیان لەدەستداوە.

محەمەد قارنی داوای لە هاووڵاتییانیش کرد لە دۆخێکی زۆر پێویستدا نه‌بێت له‌ ماڵ نەچنە دەرەوە.

کەناڵی ئیخبارییە، زانیاری ژێرئاوکەوتنی چەند گەڕەکێکی شاری جیددەی بڵاو کردەوە و ئەوەی راگەیاند کە دەوامی خوێندنگاکان وه‌ستێندراوه‌ و گەشتی فڕۆکەکان راگیراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار