وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا کار لەسەر گۆڕانکاری لە یاساکانی پێدانی رەگەزنامەدا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەڵمانیا گۆڕانکاری لە یاساکانی پێدانی رەگەزنامەدا دەکات و کۆچبەران بە سێ ساڵ دەتوانن ببنە خاوەنی پاسپۆرتی ئەڵمانی.

رۆژنامەی بیڵد لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا کار لەسەر رەشنووسە یاسایەک دەکات، کە رێگە بەو بیانییانە دەدات کە لە ئەڵمانیا نیشتەجێن، لە جیاتی هەشت ساڵ، دوای پێنج ساڵ داوای رەگەزنامە بکەن، هەروەها ئەوانەشی کە پاسپۆرتی وڵاتێکی دیکەیان هەیە بە هەمانشێوە دەتوانن داوا بکەن.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەو منداڵانەی لە ئەڵمانیا لە دایک و باوکێکی بیانی لە دایکبوون، ئەگەر دایکەکە یان باوکەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دانیشتووی ئەڵمانیا بووبێت ئەوا راستەوخۆ رەگەزنامەیان پێدەدرێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر کۆچبەران و کەسانی بیانی داواکاری رێوشوێنەکانی تایبەت بە پەنابەرانیان تەواوکردبێت، تەنیا دوای سێ ساڵ دەتوانن داوای پاسپۆرتی ئەڵمانی بکەن.

هەر بەپێی چاکسازییەکان، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەروو 67 ساڵەوەیە، چیتر پێویست ناکات تاقیکردنەوەی زمانی ئەڵمانی بە نووسراو بکەن، تەنیا هەڵسەنگاندنی زارەکی بەس دەبێت بۆ بە دەستهێنانی مافی هاووڵاتیبوون.

جێگەیباسە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، هێشتا گفتوگۆ لەسەر ئەو پێشنیازانە دەکەن، "تا ئێستا هیچ شتێک یەکلایی نەبووەتەوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار