ئەنجامدەری هێرشەكەی ڤێرجینیا لەنامەیەكدا هۆكاری هێرشەكەی ئاشكراكردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریكا ئەو نامەیەیان بڵاوكردەوە كە ئەنجامدەری هێرشەكەی ئەو شارە لەدوای خۆی بەجێهێشتووە دوای ئەوەی بەهۆی تەقەكردن لەبەردەم سۆپەرماركێتێكدا 6 كەسی كوشت و دواتر خۆشی كوشت.

ئەنجامدەری ئەو هێرشە ناوی ئەندری بینگ و تەمەنی 31 ساڵ بوو و لەمۆبایلەكەیدا نامەیەكی بەجێهێشتووە كە هۆكاری هێرشەكەی ئاشكرادەكات.

لەو نامەیەدا ئەو هێرشبەرە ڕایگەیاندووە ڕووبەڕووی گێچەڵ پێكردن بۆتەوە لەشوێنی كاركردنی لەلایەن چەند كەسانێكەوە كەئاستی زیرەكیان لاوازبووە و ژیرنەبوون و داوای لێخۆشبوونی لەخودا كردووە.

ئەنجامدەری هێرشەكەی ڤێرجینیا داوای لێبوردنی كردووە لەهەمووان بەرامبەر ڕەفتارەكانی و ئاماژەی بەوەكردووەی پلانی دانەناوە بۆ ئەو هێرشە بەڵام كاروبارەكان ڕوویانداوە وەك ئەوەی شەیتان كۆنترۆڵی كردبێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار