شەش ملیۆن کەس لە ئەفغانستان دووچاری قەیرانی دابینکردنی خۆراک بوونەتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئەفغانستان، رامیز ئالاکبارۆڤ رایگەیاند پلەکانی گەرما لە ژمارەیەک ناوچەی ئەفغانستان تاکو خوار ٢٥ پلە دابەزیووە.

ئالاکبارۆڤ ئاماژەی بەوە دا کە بۆ ئامادەکارییەکان بۆ زستان پێویستییان بە ٧٦٨ ملیۆن دۆلارە، گوتی: "بەر لە کۆتایی ساڵیش پێویستیمان بە ٦١٤ ملیۆن دۆلارە".

رامیز ئالاکبارۆڤ بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە شەش ملیۆن کەس لە ئەفغانستان دووچاری قەیرانی خۆراک بوونەتەوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە نیشانی دەدا قەیرانی دابینکردنی خۆراک گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.

نەتەوە یەکگرتووەکان پێی وایە دوو لەسەر سێی دانیشتووانی ئەفغانستان (زیاتر لە ٢٨ ملیۆن کەس) لە ٢٠٢٣ پێویستی بە هاوکاری مرۆیی دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار