لە بەریتانیا بڵاوبونەوەی به‌كتریایه‌ك دەبێتە هۆكاری مردنی پێنج منداڵ
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە بەریتانیا به‌كتریایه‌ك له‌جۆری (Streptococcus-A) له‌نێومنداڵاندا بڵاوبۆته‌وه و تا ئێستا بۆتە هۆی مردنی پێنج منداڵی خوار تەمەن ١٠ ساڵ.
ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا (UKHSA) ڕایگەیاند ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، به‌كتریایه‌ك له‌جۆری (Streptococcus-A) له‌نێو خوێندكاران‌دا بڵاوبۆته‌وه و تا ئێستاش پێنج خوێندكارى قوتابخانه كه ته‌مه‌نیان له خوار 10 ساڵەوەیە به‌هۆی به‌كتریایه‌كەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه، رێكاری پێویستیش بۆ بڵاونه‌بونه‌وه‌ی به‌كتریاكه گیراوه‌ته‌به‌ر.
لەم بارەیەوە دکتۆر جیل مۆریس، ڕاوێژکاری پاراستنی تەندروستی لە ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا ڕایگەیاند: ئەمە حاڵەتێکی تراژیدییە و بیرکردنەوەمان لەگەڵ خێزان و دۆستانی خوێندکارەکانە لەم کاتە زۆر خەمناکەدا.
هەروەها "ئێمە ئامۆژگاریمان داوە بە قوتابخانە و دایەنگاکان بۆ ئەوەی یارمەتی ڕێگری لە کەیسەکانی تر بدەن و بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی دۆخەکە"
هاوکات به‌كتریاكه تا ئێستا بوه‌ته هۆی كوشتنی پێنج خوێندكاری قوتابخانه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 6 بۆ 10 ساڵاندایه، هه‌روه‌ها تیمه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه ته‌واوی خوێندنگه و ئه‌و كه‌سانه‌یان ئاگاداركردۆته‌وه له ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وپێنج خوێندكاره‌دا په‌یوه‌ندی به تیمه پزیشكییه‌كانه‌وه بكه‌ن و له ئێستاشدا رێكاری ته‌ندروستی پێویست له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه گیراوه‌ته‌به‌ر.
جێگەی باسە، ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا باسی له‌وه‌شكردوه، نیشانه‌كانی ئه‌م به‌كتریایه ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتێكدا كه‌سی هه‌ڵگری به‌كتریاكه شت قوتبدات هه‌ست به ئازار ده‌كات، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمی جه‌سته‌ی، خورانی پێست و چه‌ند به‌شێكی جه‌سته.
ئه‌م به‌كتریایه ده‌بێت به streptococcus (GAS) ئه‌گه‌ر به‌رگری جه‌سته تێبپه‌ڕێنێت و له‌و كاته‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێته هۆی تایه‌كی زۆر، هه‌وكردنی چه‌ند ماسولكه‌یه‌كی جه‌سته، ئازارێكی زۆر له یه‌ك به‌شی جه‌سته به دیاریكراوی و رشانه‌وه.