ته‌ندروستیی چین تۆماركردنی 33 هه‌زار و 73 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لیژنه‌ی ته‌ندروستیی نیشتمانی چین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، 33 هه‌زار و 73 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ تۆماركراون .

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، لیژنه‌ی ته‌ندروستیی نیشتمانی چین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، 33 هه‌زار و 73 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ تۆماركراون، سێ هه‌زار و 988 له‌و حاڵه‌ته‌ نوێیانه‌، نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا ده‌ركه‌وتووه‌ و 29 هه‌زار و 85 حاڵه‌تی دیكه‌ش نیشانه‌كانیان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتوون.

تۆماركردنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ نوێیانه‌ له‌ كاتێكدایه‌، حكومه‌تی چین رێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چه‌ند شارێكی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته‌ كه‌مكردووه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ش ئه‌و رێكارانه‌ی تایبه‌تن به‌ ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كردن. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێده‌كرێت، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا رێكاره‌كان كه‌متربكرێنه‌وه‌.

کەمکردنەوەی ڕێکارەکانیش بۆ ئەو خۆپیشاندانانە دەگەڕێتەوە کە ناوچەکەی گرتۆتەوە ، خۆپیشاندانەکان لەو وڵاتە دەستیانپێکرد دوای ئەوەی ئاگر لە ئەپارتمانێکی بەرز لە شاری ئورومقی ڕۆژئاوای چین کەوتەوە  تیایدا 10 کەس گیانیان لەدەستدا  زۆربەی چینیەکان باوەڕیان وایە کە ڕێوشوێنەکان سنووردارکردنی کۆڤید بووەتە ھۆی ئەوەی خەڵکی نەتوانن لە ئەپارتمانەکە بێنە خوارەوەو لە ئەنجامدا گیانیان لەدەست داوە ، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە نکۆڵی لەوە دەکەن.

جێگەیباسە رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 20ـی تشرینی دووه‌می 2022، دوای شه‌ش مانگ یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چین تۆماركرا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار