دوای بڕیارەکەی ئۆپیک نرخی نەوت بە رێژەی 2% بەرزبووەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئەوەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) بڕیاریاندا ئاستی هەناردەی نەوت بەجێگیری بهێڵنەوە، ئەمڕۆ نرخی نەوت زیاتر لە 2% بەرزبوەوە.
ئهمڕۆ له بۆرسهی جیهانی نرخی نەوتی برێنت 1 دۆلار و 84 سەنت و بە رێژەی 2.2٪ بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 87 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش بە 1 دۆلار و 64 سەنت و بە رێژەی 2٪ بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 81 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئان لویس هیتل، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای ود ماکنزی رایگەیاندووە، یەکێتیی ئەوروپا پێویستی بە شوێنگرتنەوەی نەوتی خاوی رووسیا دەبێت بە نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژئاوای ئەفریقا و ئەمریکا کە پێویستە لانیکەم لەماوەیەکی نزیکدا سنوورێک بۆ نرخەکانی نەوت دابنێت.
هیتل دەڵێت: "ئێستا نرخەکان بەهۆی پێشبینییەکانی گەشەی خاوی خواستەوە قوڕساییان لەسەرە، ئەوەش سەرەڕای قەدەخەکردنی هاوردەی نەوتی خاوی رووسیا لە لایەن یەکێتیی ئەوروپا و دانانی نرخێکی دیاریکراو لەسەر نەوتی رووسیا لە لایەن G7ـەوە. پێدەچێت خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو دوو بڕیارە بۆ ماوەیەکی کاتی پشتگیری لە نرخەکانی نەوت بکات".
هۆکاری بەرزبونەوەی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارەکەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) کە بڕیاریاندا ئاستی هەناردەی نەوت بۆ بازارەکانی جیهان بەجێگیری بهێڵنەوە، لەلایەکی دیکەشەوە کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا لە چین کاریگەی کردوەتەسەر بەرزبونەوەی خواست لەسەر نەوت، چونکە بازرگانان باوەڕیانوایە ئەو هۆکەرە دەبێتەهۆی بوژانەوەی بازاڕەکان و لە ئەنجامیشدا خواست لەسەر کڕینی نەوت زیاتر دەبێتەوە.