بەریتانیا: یادی کاوە گەرمیانی کرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی داکۆک؛

ڕۆژی دووشەمە ٥ / ١٢ ڕێکخراوی داکۆک بۆ ماف وئازادی لە هەرسێ شاری لەندەن و بێرمینگهام و مانجستەر ساڵیادی تیرۆر کردنی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی بەرز ڕاگرت .

لە هەرسێ شارەکەدا بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردی لەسەعات یەکی پاش نیوەڕۆو بەکاتی بەریتانیا مەراسیمەکان دەستی پێکرد .

بەدەر لەبەشداری هەندێ لە ئامادەبوان لە هەرسێ شارەکە لەلایەن ئەندامانی داکۆکەوە ، وتاری ڕێکخراوی داکۆک و وتاری بنەماڵەی کاوە گەرمیانی و کورتەیەک لە ژیانی کاوە گەرمیانی خوێندرایەوە .

لەگەڵ داگیرساندنی مۆم و دانانی گوڵ لەسەر وێنەی کاوە گەرمیانی درودو سڵاو بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی قەڵەم و تیرۆرکراوانی دەستی غەدرو ستەم نێردرا ،نەفرەت لە تاریکخوازان و تیرۆرستان و دوژمنانی ئازادی کرا .

هەر لەم یادەدا دووبارە جەخت لەسەر ئیدانە کردنی هێشتنەوەی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینانو بەرتەسک کردنەوەی ئازادی و ڕێگەگرتن لە خۆپیشاندان کرایەوە .

ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی ڕێکخراوی داکۆک بۆ ماف وئازادی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار