یەكێتی ئەوروپا ژمارەیەک سزای نوێ بەسەر ڕووسیا دەسەپێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یەكێتی ئەورووپا سزای دیكە دەخاتە سەر ڕووسیا و مۆسكۆش هەڵوێستی نوێ دەنوێنێت

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بریتانی لە سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكرد، یەكێتی ئەوروپا ژمارەیەک سزای نوێ بەسەر ڕووسیا دەسەپێنێت لەوانەش قەدەغە کردنی كۆمەڵێك بەرهەمی دیكەی ڕووسیا، بە تایبەت لە بەرهەمە كانزاییەكان و سامانەكانی ژێر زەوی و مامەڵەكردن لەگەڵ سێ بانكی ڕووسیاییدا قەدەغە دەكرێت.

سەرۆكوەزیرانی ڕووسیا لە وڵامدا ڕایگەیاند:  قەدەغەی دەكات كۆمپانیا ڕووسییەكان مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتانە بكەن كە سنوورێكیان بۆ نرخی نەوتی ڕووسیا داناوە، وتیشی: هەوڵ دەدەن لە ڕێی گرتنەبەری ڕێكاریك لە بەر لە كۆتایی ساڵی نوێ بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت.

ئەم بڕیارەی ڕووسیا دوای ئەوە دێت كە دوێنێ وڵاتانی جی حەوت و یەكێتی وڵاتانی ئەورووپا بڕیاری سنورداركردنی كڕینی نەوتی ڕووسیایان خستە بواری جێبەجێ كرد كە 60 دۆلار دانراوە بۆ هەر بەرمیلێك.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار