ئەنتۆنی بلینکن:لە داهاتوویەکی نزیکدا سوید و فینلاند دەبنە ئەندامی ناتۆ
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا رایدهگهیهنێت، لە داهاتووێكی نزیکدا سوید و فینلەند بە فەرمی دەبنە ئەندامی هاوپهیمانی ناتۆ.
ئەنتۆنی بلینکن وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا، لەبارەی ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتەوە رایگەیاند، تەنیا تورکیا و هەنگاریا ماون بۆئەوەی واژۆ لەسەر پرۆتۆکۆڵی بەئەندامبوونی سوید و فینلاند له ناتۆ بکەن.
ههروهها گوتی: "هەرگیز پڕۆسەی ئەندامێتی وڵاتێک لە ناتۆ لەوە خێراتر نەبووە، 28 وڵات پرۆتۆکۆڵی لکاندنی ئهم دوو وڵاتهیان پەسەندکردووە و کار لەسەر سەر هەنگاریا و تورکیاش دەکەین".
دهشڵێت: "پشتڕاستم لە داهاتووێكی نزیکدا دەتوانین هەر دوو وڵات وەک هاوپەیمانی فەرمی ناتۆ ناوزەد بکەین".
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر سەرۆک کۆماری تورکیا دژایەتی خۆی بۆ بە ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ رایگهیاند، بە پاساوی ئەوەی ئەو دوو وڵاتە پشتیوانی لە چەند رێکخراوێكی چەکداری دەکەن.