ئەڵمانیا..كه‌سێك به چه‌كه‌وه لە مۆڵێکدا هێرشیكرده سه‌ر هاوڵاتیان
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری درێسدن لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا لانی کەم کەسێک کوژرا و هێشتا تەقەکەرەکە دەستگیرنەکراوە.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، كه‌سێك به‌چه‌كه‌وه هێرشی كردوه‌ته سه‌ر مۆڵێكی گه‌وره‌ی شاری درێزدن و چه‌ندین هاوڵاتی ئه‌و شاره‌ی به‌دیلگرتوه، تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر ره‌وانه‌ی مۆڵه‌كه كراون و توانیویانه 20 هاوڵاتی رزگاربكه‌ن و هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستبه‌سه‌ركراون به‌رده‌وامییان هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و پۆلیسی وڵاته‌كه ره‌وانه‌ی مۆڵه‌كه كراون و له ئێستاشدا داوایان له هاوڵاتیان كردوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نزیكی ئه‌و مۆڵه نه‌كه‌ونه‌وه، چونكه بارودۆخه‌كه رون نییه و تیمه‌كانیان سه‌رقاڵی رزگاركردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ن كه ئه‌و كه‌سه به‌دیل ده‌ستبه‌سه‌ریكردون.
هەروەها لەگەڵئەوەی رۆژنامه‌ی بێڵدی وڵاته‌كه باس له كوژرانی كه‌سێك ده‌كات، به‌ڵام پۆلیس ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان پشتڕاستبکاتەوە.
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، کە لە چەند رۆژی رابردوودا گرووپێکی 25 کەسی بە تۆمەتی پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی کودەتا لە ئەڵمانیا دەستگیرکران.