سەرۆکی ئۆکرانیا : سوپای رووسیا بەتایبەتی ژێرخانی وزە دەکاتە ئامانج
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی رایگەیاند کە سوپای رووسیا رۆژانە بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی بۆسەر ژێرخانی هەستیاری وزەی ئۆکراینا
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە پەیامی رۆژانەیدا بۆ گەلەکەی کە درەنگانی شەو لە هەژماری تێلیێگرام بڵاوی کردەوە، باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رووسیا، پچڕانی کارەبا لە ئۆکراینا درێژەی هەیە وسوپای رووسیا بەتایبەتی ژێرخانی وزە دەکاتە ئامانج و لە ناوچەی ئۆدیسا لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، هێرشیان ئەنجامداوە.
کاربەدەستانی ئۆکرانیا ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند، هەمو ژێرخانی کارەبا لە شاری ئۆدێسا لە باشوری ئۆکرانیا كراوهته ئامانج، دوای ئەوەی روسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ بۆردومانکردنی دو وێستگەی کارەبای ئۆکرانیا هەڵدا و بەوهۆیەوە یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس بێکارەبا بون.
ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی رایگهیاند، "دۆخی ناوچەی ئۆدێسا زۆر سەختە، بەداخەوە هێرشهكان بەهێز بون، بۆیە چاكردنهوهی زیانهكان كاتی زۆر دهخایهنێت".
وتیشی لە کۆی ١٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی کە هێزەکانی رووسیا ئاڕاستەیان کردووە، ١٠یان لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرایناوە خراونەتەخوارەوە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەشدا، ژێرخانی وزە زیانی بەرکەوتووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی حكومهتی کیێڤ، ڕوسیا سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێرانی ئاڕاستەی ئامانجەکانی ئۆکرانیا کردوە و هێرشەکانی بە تاوانی جەنگ وەسف کردوە، بەهۆی کاریگەریی وێرانکەریان لەسەر ژیانی خەڵکی مەدەنی، مۆسکۆش دەڵێت هێرشەکان لە ڕوی سەربازییەوە "رێگهپێدراون".
هاوکات تاران ڕەتیدەکاتەوە، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی بۆ مۆسکۆ دابین کردبێت، کیێڤ و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی دەڵێن ئێران "درۆ" دەکات