نوێترین داهێنان لەبواری چارەسەری شێرپەنجە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی نوێترین داهێنانی پزیشکی چارەسەرێکی نوێی شێرپەنجە لەیەکەم تاقیکردنەوەیدا توانی توشبویەکی شێرپەنجەی خوێن بەتەواوی لە خانە شێرپەنجەییەکان پاک بکاتەوە.
لە هەوڵێکی نوێدا پزیشکانی نەخۆشانەی" ئۆرمۆند ستریت" لە بەریتانیا توانیان لە ڕێگەی دەستکاریکردنی خانە بنەڕەتیەکانی بۆماوەیی "دی ئێن ئەی" نەخۆشێکی توشبووی شیرپەنجەی خوێن چارەسەر بکەن، ئەمەش لەڕێگەی گۆڕینی ڕیزبەندی ماددەی بۆماوەیی " دی ئێن ئەی" خانە تەندرووستەکان بەجۆرێک کە بتوانێت خانە شێرپەنجەییەکان لەناو ببەن.
ئەلیسا ئەو منداڵە تەمەن ١٣ ساڵەیە کە لە شاری لیستەر چارەسەرەکەی بۆ کرا دوای ئەوەی مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو توشی شێرپەنجەی توندی خوێن بوو کە پەیوەست بوو بەخانەکانی بەرگری، ئەم تەکنیکە ٦ ساڵ لەمەوبەر داهێنرا، وئەمە یەکەم جارە بەوجۆرە بەکاردێت لەچارەسەری شێرپەنجەی خوێندا.
پزیشکانی ئەلیسا باس لەوە دەکەن کە دەرمانەکە دوای ٦ مانگ کاریگەری هەبووە لەسەر نەخۆشیەکەی و بەڵام هێشتا پێویستی بە چاودێریە.
ئەم ڕێگا چارەسەریە دوای ئەوە دێت کە ئەلیسا لەهیچ کام لە چاندنی مۆخی ئێسک، چارەسەری کیمیای سودمەند نەبووە و وەڵامی نەبووە بۆ هیچ کام لەم چارەسەرانە،هەربۆیە لەو ماوەیەی بۆی دانرابوو تاکە چارەسەر کەمکردنەوەی نیشانەکان وئازارەکانی بوو.
تیمی پزیشکانی نەخۆشخانەی" ئۆرمۆند ستریت" ئەم ڕێگا چارەسەریە وکاریگەریەکەی بەشۆڕشێک لە چارەسەری شێرپەنجە ناودەبەن.
ئەندازەکردنی جینەکان یەکێکە لەڕێگاکانی چارەسەر کە چەندین نەخۆشی جۆراوجۆر بەکاردێت، بۆ یەکەم جار ئەم تەکنیکە لەساڵانی شەستەکانەوە پەرەی پێدرا، کە تێیدا دەستکاری ڕیزبەندی خانە بنەڕەتیەکانی ماددەی بۆماوەی " دی ئێن ئەی " دەکرێت ودووبارە ئەندازەدەکرێتەوە.