دەستنوسێکی واژووکراوی چارلس داروین کە جەخت لەسەر پەرەسەندن دەکاتەوە نرخی پێوانەیی تۆمارکرد و بەبڕی ٧٧٩ هەزار پاوەند لە سۆزێبی فرۆشرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەستنوسێکی واژووکراوی چارلس داروین کە جەخت لەسەر پەرەسەندن دەکاتەوە نرخی پێوانەیی تۆمارکرد و بەبڕی ٧٧٩ هەزار پاوەند لە سۆزێبی فرۆشرا.
پارچە کاغەزیکی بەڵگەنامەیی دەستنوسی چارلس داروین کە واژۆی ئەو زانایەی لەسەرە لەکۆتاین داواکاری لە سۆزیبی فرۆشرا بە بڕی٧١٩ هەزار پاوەند کە دەکاتە ٨٨٢ هەزار دۆلار، ئەمەش زۆرترین نرخ بووە کە هەتاوەکوو ئێستا بۆ بەرهەمێکی چارلس داروین درابێت؛ کۆتایین بەڵگەنامەی چارلس داروین کە پێشتر فرۆشرابێت نزیکەی ٤٠٠ هەزار پاوەند بووە.
دەستنوسەکە بەڵگەی یەکلاکەرەوەی چارلس داروینە سەبارەت بە بنەڕەتی جۆرەکان وتیۆری پەرەسەندن ،چارلس داروین ئەم دەستنوسەی دوای ٦ ساڵ لە بڵاوبونەوەی کتیبی بنەچەی جۆرەکان بۆ گۆڤاری ناوداران لە ساڵی ١٨٦٥ نوسیبوو، لەکاتەدا باوترین ڕەخنە کە رووبەڕووی دەبۆوە ئەوە بوو کە چارلس داروین تیۆریەکەی نەیتوانیوە بنەچەی جۆری خۆی بدۆزێتەوە.
چارلس داروین ئەم داواکاریەی گۆڤارەکەی وەک دەرفەتێک بۆ وەڵامدانەوەی گومانەکانی سەری بەکارهێنا، لەوبارەیەوەش دانی بەوەدا نا کە راستە بەڵام ئەمە پەیوەندی بە بۆچونەکانیەوە نیە لەسەر تیۆری پەرەسەندن وچۆنیەتی فرەیی بوونی جۆرەکان لەسەر زەوی، هەروەک چۆن ئەگەر لە جەوهەری هێزی کێشکردنی نیوتن تێنەگەین، بەڵام بەدڵناییەوە هێزی کێشکردن کاری کردووە وسەلمێنراوە.
دەقی دەستنوسەکە:- ئێستا هەموو ڕاستیە گرنگەکان وگریمانەکانم لایە، کە بەتەواوی بڕوایان پێهێناوم کە جۆرەکان لەماوەیەکی دوودریژی ڕەچەڵەکدا بەهۆی پاراستنیان یان هەڵبژاردنی سروشتیەوە گۆڕانێکی زۆر کەم وگونجاوی دوا بەدوای یەکەوە گۆڕانیان بەسەرداهاتووە. پێم وانیە تیۆریەکی هەڵە بەڕاستی ئەوە ڕوون بکاتەوە، وەک ئەوەی کەپێموایە تیۆری هەڵبژاردنی سروشتی ڕوونی دەکاتەوە، وەک چەند بابەتە ڕاستیە گرنگەکان لەسەرەوە دیاری کراون. ئەوە ناڕەزایەتیەکی هەڵەیە کە تاوەکوو ئێستا زانست هیچ تیشکێک نەخاتە سەر کیشەی زۆر باڵای جەوهەر وبنەچەی ژیان. کێ دەتوانێت لە کڕۆکی ڕاکێشانی هێزی کێشکردن بکۆڵێتەوە؟ ئێستا کەس ڕەخنە ناگرێت لە بەدواداچوونەکان بۆ ئەنجامی دەرئەنجامەکانی ئەم پێکهێنەرە نادیارانەی هێزی ڕاکێشان، هەروەک چۆن پێشتر لیبنیتز نیوتنی بە هێنانی تایبەتمەندی جادوویی وموعجیزە بۆناو فەلسەفە تۆمەتبارکرد.