راگەیاندنەکانی یونان: بەر لە هەڵبژاردنەکان پێدەچێت ئەردۆغان روداوێک بخوڵقێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کە وتبووی،  یۆنان "بەم شێوەیە بەردەوام بێت، بە مووشەکی تایفون لێی دەدەین." نیگەرانی یونانی لێکەوتەوە و رۆژنامەی کاتیمێری یونانی لە هەواڵێدا رایگەیاند، بەر لە هەڵبژاردنەکان پێدەچێت ئەردۆغان روداوێک بخوڵقێنێت.

رۆژنامەی کاتیمێری باسی ئەوە دەکات کە هەڕەشەکانی تورکیا نوێ نین، بەڵام هەڕەشە نوێکەی ئەردۆغان کە باسی هێرشی موشەکی دەکات، مەترسیدارترە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بە هەڕەشەکانی پێشووتری مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیاشی کردووە کە وتبووی، ' ئەگەری پرچەککردنی دورگەکانی ئیجە بەردەوام بێت، شەوێک لە ناکاودا هەڵدەکوتینە سەریان' و دەڵێت، ناکۆکیەکانی هەردوو وڵات، هەرچەندە لە مێژەیە بەردەوامە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردنەکان نزیک دەبنەوە، مەترسیەکانیش لە زیادبووندان.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو، ئەگەر یۆنان بەردەوام بێت لە هەڵوێستەکانی کە ئەنقەرەی بێزار کردوە، فڕۆکەی جەنگی و درۆنەکانی تورکیا و موشەکی تایفون "هێرش دەکەنە سەر ئەسینا".

باسی لەوەشکرد، "یۆنان لە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەکانی ئێمە دەترسێت، ئەگەر هێمن نەبنەوە بێگومان لێیان دەدەین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار