مانگێکی دەستکردی نوێ بۆ چاودێری کەشوهەوا دەنێردرێتە بۆشای ئاسمان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ مانگی دەستکردی میتیۆسات ١٢ بە موشەکی ئاریان هەڵدەدرێت بۆ پێشبینیکردنی کەشووهەوا، ئەم مانگە دەستکردە توانایەکی باشترو کوالێتیەکای بەرزتری هەیە لە پێشبینیکردنی زریان، لافاو و ڕەشەبا؛ (میتۆسات -١٢) توانای هەیە هەر ١٠ خولەک جارێک وینەیەکی تەواوی کەشووهەوا بنێرێتەوە ئەمەش بەبەراورد بە بەو موشەکەی کە ٢٠ ساڵە بەکاردێت ٥ خولەک خێراترە و چاودێری کەشوهەوای ڕۆژ‌هەڵاتی ناوەڕاست و کیشوەری ئەوروپا و ئەفریقا دەکات.

مانگی دەستکردی میتیۆسات کە لەلایەن کۆمپانیای یومێتسات درووستکراوە، دەتوانێت نیشانەی زۆر بچوکتریش لەبەرگەواهەوادا کە بەدرێژای ٥٠٠ مەتر دادەبەزێت و لە درێژە شەپۆلێکی زیاتری ڕوناکیدایە بەدی بکات، وڵاتانی ئەندامانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا " ئیسا" بەبڕی ١.٤ ملیار یۆرۆ بودجەیان بۆ پڕۆژەکە دابینکردووە و پێدەچێت بۆ خەرجیە بەردەوامەکانی خەرجیەکەی بگاتە ٢.٩ ملیار یۆرۆ؛ ئەمەش دەبێتە یەکەم کەشتی ئاسمانی لە سیستەمێکی نوێی چاودێریکردندا کە خەرجیەکەی چەندین ملیار یۆرۆ بوبێت.

فیل ئیڤانس، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای یومێتسات کە ڕێکخراوی نێوان حوکمەتە و مانگە دەستکردەکانی ئەوروپا بەڕیوەدەبات لەبارەی گرنگی ئەم مانگە دەستکردەوە دەڵێت، گەر سەیری ڕووداوە کارەساتبارەکانی ساڵی ڕابردوو بکەین کە ڕووی لە بەلجیکا وئەڵمانیا و هۆڵەندا کرد وبەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەست دا ئەوا دەبینین چاودێریکردنی وردتر وبەردەوامی کەشوهەوا لە بۆشایی ئاسمانەوە پێویستە بۆ پێشبینی باشتر وهۆشداری زیاتر بۆ کەمکردنەوەی زیان وقوربانیەکانی ڕووداوە سەختەکانی پەیوەست بەکەشوو هەوا.

مانگی دەستکردی میتیۆسات یەکێک لە گرنگیەکانی دانانی کامێرایەکە تێدا بۆ پێشبینی کردنی ڕەشەبا، ئاژانسەکان ئەمە بە پێشکەوتنێکی ناوازە دەزانن لە پێشبینی کردی پێشوەختەی ڕووداوە نەخوازراوەکانی کەشووهەوا؛ بەمەش یارمەتیەکی زیاتری خەڵک دەدات لەژیانی ڕۆژانەیان، لە بواری فڕۆکەوانی و کەشتتیوانی و کەمکردنەوەی زیانەکان.

پۆل بلایس، یەکێکە لە بەڕێوبەرانی پەرەپێذەری میتیۆسات و لەبارەی مانگە دەستکردەکەوە دەڵێت، ئەمە پڕۆسەیەکی درێژخایەنە وکاتێکی زۆری ویستووە، بەشێک لە پێکهاتە سەرەکیەکانی مانگە دەستکردەکە نزیکەی شەش بۆ هەشت ساڵی خایاندووە لەپەرەپێدانی وگەیاندنی بەم ئەنجامەی ئێستا.

مانگی دەستکردی میتیۆسات ١٢ بڕیارە لە کاتژمێر ٢٠:٣٠ خولەک بەکاتی جیهانی و ١٧:٣٠ خولەک بەکاتی ناوخۆ لە بەندەری بۆشایی ئاسمانی گیانای فەڕەنسا کە دورگەیەکی فەڕەنسایە ، بە موشەکی ئاریان هەڵبدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار