وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین داوا لە هاوڵاتیانی دەکات ئەفغانستان جێبهێڵن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 دوابەدوای هێرشەکەی ڕێکخراوی داعش بۆ سەر هۆتێلێک لە ناوەڕاستی کابوڵدا کە خاوەندارێتی هۆتێلەکە چینییە، چین داوای لە هاوڵاتیانی کرد لە ئەفغانستان " بە زووترین کات " ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

وانگ وێنبین  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی سێشەممە داوای لەو هاوڵاتییەکانی کرد بەزوترین کات ئەفغانستان بەجێبهێڵن، هەروەها داوای " لێکۆڵینەوەیەکی چڕی کردوو " و داوای لە حکومەتەکەی تاڵیبان کرد " ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە و بەهێز بگرنەبەر بۆ دڵنیا بوونەوە لە پارێزراوی هاوڵاتیان و دامەزراوە و پڕۆژەکانی چین لە ئەفغانستاندا."

وانگ وتیشی باڵیۆزخانەی چین لە کابوڵ تیمێکی خۆی ڕەوانەی شوێنەکە کردووە تاوەکو یارمەتیدەر بن لە دابینکردنی پێداویستی و ڕزگارکردن و چارەسەرکردنی قوربانییانی هێرشەکە.

هاوکات ڕێکخراوی داعش، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر هۆتێلی لۆنگانی کابوڵی ڕاگەیاند، کە تیایدا سێ هێرشبەر کوژران و لانیکەم دوو میوانی هۆتێلەکە بریندار بوون لە کاتێکدا کە هەوڵیاندەوە لە پەنجەرەکەوە خۆیان هەڵبدەن تاوەکو هەڵبێن.

جێگەیباسە،ئاگادارییەکەی چین وادەردەکەوێت شکستێک بێت بۆ تاڵیبانی ئەفغانستان کە هەوڵی وەبەرهێنانی بیانی دەدەن لە وڵاتەکەدا بە هیوای ئەوەی ئابووری ئەفغانستان لە لەناوچوون ڕزگار بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار