هەدەپە ژنێکی زیندانیکراوی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە تورکیا دەپاڵێوێت
گوڵتان کشاناک
2 ساڵ لەمەوپێش
رۆژنامەنوسێکی تورکیا ئاشکرای دەکایت هەدەپە ژنێک دەکاتە پاڵێوڕاو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی وڵاتەکەدا.
ئیسماعیل سایماز، نوسەری رۆژنامەی (سۆزجو)ی تورکی لە دوایین وتاریدا ئاشکرای کرد، پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) بڕیاری داوە ژنێک کاندید بکات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا و لەو چوارچێوەیەشدا گوڵتان کشاناک دەبێتە پاڵێورای ئەو پارتە.
سایماز ئاماژەی بەوە کردوە کە بەرپرسێکی باڵای هەدەپە پێی راگەیاندوە؛ ئەگەر کەمال کڵیچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی تورکیا بپاڵێوێت ئەوا هەدەپە چاوپۆشیی لە کاندیدکردنی کشاناک دەکەن.
گوڵتان کشاناک، هاوسەرۆکی پیشوی پارتی ئاشتی و دیموکراسی(بەدەپە) و سەرۆکی پێشوی شارەوانییەکانی ئامەد لە باکوری کوردستان شەش ساڵە لە زینداندایە و تا ئێستاش دادگای تورکیا بە فەرمی سزای بەسەردا نەسەپاندوە.