هەسەدە: لە ئەنجامی هێرشی تورکیا لە کۆبانێ سێ هاوڵاتی شەهید بوون کە یهكێكیان منداڵە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە رایدەگەیێنێت، تورکیا هێرشی کردووەتە سەر کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان منداڵە.
ناوەندی راگهیانن و پەیوەندییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند، "دەوڵەتی تورکیا کۆمەڵکوژی لە گوندی کۆبانێ دژی خەڵکی سڤیل ئەنجامداوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژە مرۆیی لە رۆژئاڤای کوردستان، بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و ژێرخانی ناوچەکە، هەوڵ دەدات ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنێت و پڕۆژە داگیرکارییەکانی دژی ناوچەکە ئەنجامبدات".
له راگهیهنراوهكهی هەسەدهدا هاتوه، "فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی دەوڵەتی تورکیا هێرشیكردوهته سهر گوندی رەقاسی ناوچەی چەلەبییە، کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی کۆبانێ لە رۆژئاڤای کوردستان و بههۆیهوه سێ هاوڵاتی شههیدبون كه یهكێكیان منداڵه بهناوی وهیستی محهمهد".
هەسەدە دەشڵێت، "ئەمەش دەچێتە سەر تاوانەکانی داگیرکاریی تورکیا کە هەر لەم مانگەدا 16 کەسی دیکەی کوشت."
