لە وان پەرستگایەکی کۆنی ئۆرارتیەکان دۆزرایەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



لە ناوچەی مورادیەی پارێزگای وانی باکوری کوردستان پەرستگایەکی سەردەمی ئیمپڕاتۆری ئۆرارتیەکان دۆزرایەوە.

لەنێو قەڵای کۆرزوتی ناوچەی مورادیەی پارێزگای وانی باکوری کوردستان، دووەمین پەرستگا و ژوورێک دۆزرانەوە.

بەگوێرەی میدیاکان، لەنێو مەزارگەکەدا کە کەوتووەتە نێو قەڵای کۆرزوت کە ساڵێک لەمەوبەر دەستی بە هەڵدانەوەی کراوە، چەندین پارچە گۆزە و ئاسن دۆزراونەتەوە.

قەڵای کۆرزوت نۆ کیلۆمەتر لە ناوچەی مورادیەی وانەوە دوورە و دەکەوێتە سەر چیای کۆرسەڤەل. لە ساڵی ٢٠١٥دا لێکۆلینەوە لە قەڵاکە کە بە تەواوی بە خاک و دار و بەرد داپۆشرابوو دەستی پێکرد. تاوەکو ئێستا چەندین ژووری تایبەت دۆزراونەتەوە و بە دۆزینەوەی پەرستگاکەی ئەمڕۆ، تاوەکو ئێستا دوو پەرستگا دۆزراونەتەوە.

شاری وان یەکێک لە شارە گرنگەکانی باکوری کوردستانە و دەکەوێت سەر دەریاچەی وان. بە کەشوهەوا و شوێنەوارەکانی ناسراوە و مێژووی دامەزراندنی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ١٠ هەزار ساڵ بەرلە زایین. گرنگترین شوێنەوارەکانی قەڵای وانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار