دەستگیرکراوێکی دیکەی کورد بە ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا

محەمەد حاجی رەسوڵپور

2 ساڵ لەمەوپێش



ئەشکەنجەداروێکی دیکەی کورد لە شاری بۆکان گیانی لەدەستدا و ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران بە بەردەوامی بەرز دەبێتەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە محەمەد حاجی رەسوڵپور، کە بەهۆی ئەشکەنجە لە زیندان بە بێهۆشی لە نەخۆشخانەیەکی شاری بۆکان بو، بەرەبەیانی رۆژی دوشەممە گیانی لەدەست داوە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرای کردوە دۆخی تەندروستیی دەستگیرکراوێکی شاری سنە بە ناوی سیروان محەمەدی بەهۆی ئەشکەنجەوە تێکچوە و رەوانەی نەخۆشخانەی شارەکە کراوە.

بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تا ئێستا 12 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە بیانوی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان دەستگیر کرابون لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.

 لە لایەکی دیکەوە رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردوەتەوە لە 92 رۆژی ناڕەزایەتییەکاندا لانیکەم 498 کەس کوژراون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار