سەرۆكی هەرێم درەنگە.. وا خەریكە سەد ساڵەی لۆزان دەگا سەد ساڵ میحنەت؟!

2 ساڵ لەمەوپێش




كێشەی زۆری دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوین ئەوەیە كەشعوری گەلەكەیان لەپێش شعوری دەوڵەتەكەیانەوەیە
(كارل پۆپەر) 

لەڕۆژەكانی سەدساڵەی لۆزان نزیك دەبینەوە تا خرخرە غەرقی خوێنی رژاوین لەهەر چوار پارچەكە، دەفتەری كردارمان پڕە لەچیرۆكی فیداكاری و خیانەت، لەئێستادا  كەتەئریخ مەصرەفی ئەم رێككەوتنە شوومە وا بەسەردەچێت وا جاری تر سەرەڕای ناكۆكی داگیركەران لەپشتی پەردەوە لەسەر یەك مێز تەكبیری لەناوبردنی ئەزموونی سوریاو لەڕولاوازكردنی باشوور دەكەین، باكورو رۆژهەڵاتیش لەناو ژانێكی گەورەدا گینگڵا دەدا، لەم سەروبەندەدا حزب و سەرانی كورد لەهەموو ساتێ ناكۆك ترو پەرتەوازەو شپرزەترن، شەڕ لەسەر دنیابینیەك كەدەرئەنجام دەست خاڵی گەلێكی پەژموردە، وڵاتێكی جارێكی تر داگیركراوی لـێ دەرئەچێ.
یەكەم؛ هیچ كوردێك نازانێ ئەم شەفت دەرە بۆ كوێمان دەبات، هیچ سەركردەیەكیش نازانێ لەسەر كوێ وەستاوەو بۆ كوێ هەنگاو دەنێت، جێگەی خۆیەتی رووی پرسیارمان بكەینە سەرۆكی هەرێم رێزدار نێچیرڤان بارزانی و بپرسین؛ سەرۆكی هەرێم ئێمە لەسلێمانیەوە دەپرسین خۆ خۆت باش دەزانی كورسی دەسەڵاتی هەرێم بێ گرەنتیەو هەمیشەیی نییە چونكە لەڕووی یاسای نێودەوڵەتییەوە دەكرێ ئەم رستەیە لەكۆتایی سەدەیەكی شوما یەك دنیا پرسیار هەڵبگرێ!!!
1-سەرۆك چارەنووسی هەرێم بەرەو كوێ؟ لەسەر چی دەچن بۆ بەغداد، بۆ پارایە یان بۆ مایە؟
2-هەرێم و كوردستانی گەورە رۆژانە لەژێر رەحمەتی باڵگەردە بێ سەرنشینەكاندایە، جاسوس و كورد كوژ وەك ئەبرو چاودێری چاومان  دەكات، وا جەستەی ئەم نیشتمانە دەزیڕێنێ لەژێر چەكمەی داگیركەراندا، وەلـێ لەهەرێمەكەی جەنابتا لەپێناو دەسكەوتی بچووكی حزبی و پۆست و پۆست بازیدا پرۆژەی ستراتیژی كوردستانمان بیرچووەتەوە، واخەریكە ئەزموونەكەت دەبێتە قوربانی گرێی دەروونی، بەڕاست ئێوە تاڵی ئەم دۆخەتان چەشتووە ئاوارەی ئۆردوگای دوور وڵات، ئێستا لەم دۆخەدا دەپرسم راسپاردەو قسەی ئێوە چییە؟! 
دەڵێن دەچنە سنوورەكان، سنوورتان بۆ بپارێزن، پارەتان بۆ بنێرن بۆ معاش، وردە وردە نینۆكتان ناكەن نەتوانن نەك سەری میللەت ، سەری خۆشتان نەخورێنن.
بەهەرحاڵا من هەر چاوەڕێی هەڵوێستێكی مێژوویت لێدەكەم، هەڵبەتە دەزانی تەنها هەڵوێستی مێژوویی دەچێتە دێڕ بەدێڕی مێژووەوە!؟ ئەگینا غەمی ئێوە لەكاتی لەدەستدانی نیشتمان هەزار جار گەورەترە!؟ ئێ ئەشزانی كۆشك و مەلەوانگەی زۆری سەركردەكانی دنیا بووە شوێنی مەلەی گەنجە خێر لەخۆ نەدیوەكان، بۆ جارێكیش بووە ئەتوانی پرۆژەیەكی نەتەوەیی رابگەیەنی پێمان بڵێ دوای سەد ساڵ ماڵوێرانی لەجینۆساید، كیمیایی، لەپاكتاو، راماڵین و ستوماككردن بیت و تۆ پێمان بڵێ راستە گەندەڵی حزبی و حكومی بڕستی لێبڕیوین، دوای سەد ساڵ هەر لەبازنەو بۆشی زۆنگ گەڕانداین، حكومەت هی هەموومان نییە.. بانكەكانمان هێشتا كیسەی بەر باخەڵە، هێزی نیشتمانیمان نییە، دادگاكان سەربەخۆ نین، پەرلەمان بەدارشەق دەڕوات.
من دەزانم كوڕێكی رێك پۆش، جوان پرەندبازی، ئێ دروست دەزانی نیشتمان چۆن رەش بووە كۆمێنتەكانیش دەخوێنیتەوە كەدەڵێن با هەرێم بگۆڕینەوە بەبەغداد، ئیتر چاوەڕێی چی دەكەی، دواجار لەسەر پرۆژەیەكی نیشتمانی قسەمان بۆ بكە پێش باهۆزی وێرانكەرو دابەشكردنەوە، ئایا لەسەروبەندی تەواوبوونی لۆزاندا دنیابینی خۆتمان پێ ناڵێیت؟!


 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار