سەبارەت بەسزاداراوان بە سزای لە سێدارەدان

حاکم شێخ لەتیف

2 ساڵ لەمەوپێش



حاکم شێخ لەتیف 

سەبارەت بەسزاداراوان بە سزای لە سێدارەدان
سزای لە سێدارەدان قورسترین سزایە و بریتیە لە ھەلکێشانی روحی مرۆڤ لەسەر تاوانێک کە کردویەتی
دیارە ئەم سزایە ماوەی ٢٠٠ سال و زیاتریشە جەدەل و موناقەشاتی زۆری  لە نێو زانایانی بواری یاساو تاوانناسی دروست کردوە لەسەر ئەوەی کە ئایا بمێنێتەوە یان ئیلغا بکرێتەوە  وە بەسەر دوو بەرەی جیاوازدا دابەش بوون و ھەریەکەیان بەلگەی خۆی ھەیە
چەند دەوڵەتێک ئەم سزایەیان لە یاساکانی خۆیان ئیلغا کردۆتەوە، وڵاتانی تریش ھەن کە ئەم سزایە پیادە دەکەن

رای شەخسی بەندە :-
من لەم بابەتە دوو بیرکردنەوەو کەسایەتیم ھەبوەو ھەیە
لە ڕوی تیۆریەوە کە وەک ئەکادیمیەک  لەزانکۆ وانەی تاوانناسی یان یان یاسای سزادانم وتۆتەوە،قەناعەتم زۆر بە سزای لە سێدارەدان نەبوەو پێم وابوە کە ئامانجەکانی سزا بەتەواوتی ناپێکێ
بەڵام لەروی عەمەلیەوە کە دادوەر بووم لە دادگای تاوانەکان ئەو سزایەم بە پێویست زانیوە بۆ ھەندێ لە تاوانبارانی مەترسیدار و قاڵ بوو لەتاواندا  ، کە تەنھا چارەسەر  ئەوەیە ھەلبکێشرێن لە ناو کۆمەلگا وەک چۆن گیاکەڵە لە کشتوکال ھەلدەکێشرێت و ھیچ سزایەکی تر ناتوانێ ئیسڵاحیان بکات

لە کوردستان:
لەروی یاساییەوە ئەم سزایە ھەیە ، سەرەتای روخانی سەدام ئیلغا کرایەوە بەڵام دوبارەو لەساڵی ٢٠٠٦ ەوە کاری پێکرایەوە، بەلام لە واقیعدا جیاوازە
لە سلێمانی ھەر جێبەجێ ناکرێ، لە ھەولێریش بە ئینتیقائی ھەندێ لەوانەی  سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە جێبەجێ کراون
کە لەراستیدا ئەوەی لە سلێمانێ ھەولێریش دەکرێ پێچەوانەی یاسایە.
یان دەبێ یاساکە بگۆڕن و سزای لە سێدارەدان نەھێلن و بیگۆڕن بە ھەتا ھەتایە
یان کە نایگۆڕن دەبێ ھەر بریارێک لە دادگا دەرچوو پلەی کۆتایی وەرگرت و رێوشوێنەکانی تەواو کرد دەبێ جێبەجێ بکرێ

کێشە گەورەکە:-
لە ئەنجامی جێبەجێ نەکردنی بریارەکانی دادگا سەبارەت بە لە سێدارەدان ژمارەیەکی زۆر کە خۆی دەدات لە ٤٥٠ بۆ ٥٠٠ کەسێک لە زیندانەکانی ھەرێمدان و سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوە ھەیانە ٣٠ ساڵە لە ژورەوەیە ، خۆی و خێزانی و کەس و کاری لە نارەحەتی و چاوەروانی دان
بۆیە ئەمە کێشەیەکی گەورەیە دەبێ چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، چونکە ساڵ بەساڵیش ژمارەیان زیاتر دەبێ
ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بیانەوێ چارەسەری بۆ بدۆزنەوە ئێمەو دەیانی وەک ئێمەش دەتوانین ھاوکاربین و پرۆژەو پێشنیازی گونجاو پێشکەش بکەین

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار