ئەمریکا: دەبێت چین نەوت لە ئێران نەکڕێت

هەوڵەکانی ئەمریکا دژی هەناردەی نەوتی ئێران دەست پێدەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



ئەمریکا رایگەیاند دەیەوێت بە سزاکان رێگریی لە فرۆشی نەوتی ئێران بکات و چین ناچار بکات چیتر نەوت لەو وڵاتە نەکڕێت.

رۆبەرت ماڵی، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند؛ لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی سزاکانی دژی کۆماری ئیسلامی ، داوایان لە چین کردوە کە نەوت لە ئێران نەکڕێت.

ئەو وتویەتی: چین بوەتە شوێنی نایاسایی ساخکردنەوەی نەوتی ئێران بۆیە واشنتۆن دەیەوێت پەکین ناچار بکات نەوتی ئێران نەکڕێت.

لێدوانی ماڵی لە کاتێکدایە ساڵی 2018 بە کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی بڕیاربو ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ نزیکەی سفر کەم بکرێتەوە بەڵام بە پێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان فرۆشی نەوتی ئێران گەیشتوەتە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

ئێران ئاشکرای کردوە مانگانە لانیکەم 850 هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەی چین کردوە.

پێش کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان زیاتر لە دو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار