سێ به‌رپرسی باڵای ئۆکرانیا ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هه‌ریه‌كه له ڤیاچێسلاڤ شاپۆڤالۆڤ، جێگری وەزیری بەرگری، ئۆلێکسی سیمۆنێنکۆ، جێگری داواکاری گشتی و جێگری سەرۆکی نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆكرانیا ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، به‌هۆی تێوه‌گللانیان له "گه‌نده‌ڵییه‌وه" له دۆسیه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به کڕینی خۆراک بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023) ئاژانسی هەواڵە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئۆكرانیا بڵاویانكردبووه‌وه، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئۆكرانیا زێده‌ڕووییان له كڕینی چه‌ند پێداویستییه‌كی سه‌ربازی بۆ سوپای ئه‌و وڵاته كردووه و گه‌نده‌ڵیان كردووه، ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئه‌و وڵاته ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه.
له‌نێو ئه‌و به‌رپرسه باڵانه‌ی ئۆكرانیا كه ده‌ستیانله‌كاركێشاوه‌ته‌وه، فیاچیسلاف شابوفالۆف، جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا، كه به‌رپرس بووه له دابینكردنی پاڵپشتی لۆجیستی بۆ سوپای ئۆكرانیا؛ كێریلۆ تیموشینكۆ، یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا و ئۆلیسكی سیمینیكۆ، جێگری داواكاری گشتییه.
دەستلەکارکێشانەوەی ئەم بەرپرسانەی ئۆکرانیا لە کاتێکدایە،سه‌رۆكی ئۆكرانیا دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له په‌یامێكدا سوێندی خوارد کە گەندەڵکاران دەربکات، کاتێک بریکاری وەزیرێک لە کارەکەی دورخرایەوە بەهۆی ئەوەی بەشێک بوە لە تۆڕێک کە گەندەڵی له بودجەی وڵات‌دا کردوە، دواتر وەزارەتی ژێرخانی ئۆکرانیا ئەو بەرپرسەی لە کارەکەی دورخراوەتەوە بە ناوی ڤاسیل لۆزینسکی، بریکاری وەزیری ئەو وڵاتە ناساند.
هاوکات،لە وتاری ڤیدیۆیی شەوانەی خۆیدا، زێلێنسکی وتی کە گرنگیدانی ئۆکرانیا لەسەر شەڕی روسیا نابێتە هۆی ئەوەی حکومەتەکەی لە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بوەستێنێت.
جێگەیباسە ،شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا له (24ـی 2ی 2022)، ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه. ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری سۆپای ئۆكرانیا ده‌كه‌ن، رۆژانه چه‌كی گران و پێداویستی سه‌ربازی پێشكه‌شی سوپای ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.