ئایا کێشەکانی هەرێم چارەسەر دەبن!؟
2 ساڵ لەمەوپێش
عوسمان حاجی مارف
ڕۆژ نیە لە میدیاکانەوە دەربارەی کێشەکانی هەرێم نەبیستین، چەندین هەواڵ و ڕاپۆرت و وتارلە دیدگای جیاوازەوە سەبارەت بەو کێشانە دەخوێنینەوە،کە سی ساڵ زیاترە ئەم حاڵەتە دۆخی کوردستانی داگرتووەو سەرقاڵیەکی ناجۆروقێزەوەنی وەهای خوڵقاندوە، کە هەمیشە دودڵی و دڵەرواکێ و نائارامی لە ناو خەڵکدا پێکهێناوە. هەڵبەتە گومانی تیا نیە پاش جەنگی کەنداوو داگیرکرنی عێراق لەلایەن هێزە سەربازیەکانی دەوڵەتی ئەمریکاوە، گێژاوو ناجێگیری سیاسی لەماوەی ئەم سی ساڵەدا بۆتە حاڵەتێکی دیفاکتۆی بنەمای ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی عێراق و کوردستان. هەروەها ماوەبەماوە، ساڵ دوای ساڵ، ئەم هەلومەرجە لەسایەی ڕۆڵ و نەخشی ئەمریکا و دەخالەت و بەرژەوەندی ووڵاتانی ناوچەکەوە، کێشمەکێشی ووڵاتانی زلهێزی دنیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەروەها جێگاو ڕێگای هێزە میلیشیاکانی دەسەڵاتدار لە عێراق و کوردستاندا، دۆخەکەی لە حاڵەتێکی نالەبارترو ئاڵۆزترو بێ ئاسۆیی زیاتردا نیشانداوە.
بەمانایەک کێشەکانی هەرێم، جا هەرکەس هەرجۆرە لێکدانەوەیەکی بۆ ببینێتەوە، ئەوەی جێگای سەرنجە، سی ساڵ زیاترە مۆتەکەیەکە بە سەر سنگی خەڵکی کوردستانەوە، قورسایی تەواوی لەسەر ژیان و گوزەرانی ئەو خەڵکە داناوە، کە لە بێچارەیی و بێئومێدیداهەمیشە ئەو خەڵکە لە چاوەڕوانیدان لەبەرامبەر ئایندەیەکی ناڕۆشن و نادیاردا، لەهەمانکاتدا کێشەکانیش نەک چارەسەر نابن بەڵکو جار لەگەڵ جار ڕوخسارێکی پێچیدەترو تاریکتر و بنبەستر دەنوێنێت.
مەسەلەیەک کەپێویستە بەدیاریکراوی ئاماژەی پێ بدەین، دەستنیشانکردنی خودی کێشەکانە لە هەرێمدا، واتە بەرلەوەی بگەینە ئەو پرسیارەی ئایا کێشەکان چارەسەر دەبن؟ واتە پێویستە لە خودی واقعیەتی کێشەکان و پیکهاتەکانیەوە ئەنجامگیری بدەین بەدەستەوە.
ئەوەی لە ڕواڵەتدا نمایش دەکرێت ئەو گرفتانەیە کە لە مەیدانی سیاسی عێراق و کوردستاندا هێزە سیاسیەکان لە سەر پێکهاتنی حکومەت و ناوچەی نفوزو نەوت و بودجە و بازرگانی وەبەرهێنان..هتد پەیوەندی و دانوسان و گفتوگۆو کێشمەکێشی بەردەومیان هەیە. لەڕاستیدا ئەمانە بۆخۆیان کێشەی پەیوەندی و بەرژەوەندی نێوان ئەو حزب و هێزە سیاسیانەن کە دەموچاوی حکومەتی کوردستان و عێراق پێک دەهێنن. هەڵبەتە کێشەیەکی واقعین کە