ئەمریکا چەکی ئێران رادەستی ئۆکرانیا دەکات
ئەمریکا و فەڕەنسا دەستیان بەسەر سێ کاروان چەکی ئێراندا گرتوە
چەکی کلاشنیکۆف-ی ئێران
2 ساڵ لەمەوپێش
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات سەرجەم ئەو چەکانەی ئێران کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاو و فەڕەنسا دەستی بەسەردا گیراوە رەوانەی ئۆکرانیا دەکرێن.
رۆژنامەی (وۆڵستریت جۆرناڵ)بڵاوی کردوەتەوە؛ پێشتر هێزەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا لە دەریای عوممان-دا دەستیان بەسەر سێ کاروانی چەک و تەقەمەنیی ئێران گرتوە کە بڕیاربوە رادەستیی چەکدارە حوسییەکان لە یەمەن بکرێت.
ئەو رۆژنامەیە لە زاری بەرپرسانی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای کردوە، سەرجەم ئەو کاروانە چەک و کەرەستە سەربازییانەی ئێران رەوانەی ئۆکرانیا دەکرێن بۆ بەکارهێنانیان دژی روسیا.
ئەو سێ کاروانە زیاتر لە پێنج هەزار چەک و یەک ملیۆن و 600 هەزار فیشەک و 250 موشەکی دژە تانک و دەیان تۆپ لەخۆ دەگرێت.
لە لایەکی دیکەوە رۆژی سێشەممە(14/2/2023) هێزە دەریاوانییەکانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوە کردوە سوپای پاسداران زانیارییەکانی ناو درۆنەکەی نەسڕیوەتەوە و دەرکەوتوە ئەو درۆنە 22 جار لە تاران تاقی کراوەتەوە و دواجار کە کۆتاییەکانی ساڵی رابردودا لە لاین هێزەکانی بەریتانیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.