ئەمریکا لەسەر تۆڵەکردنەوەی قاسم سولەیمانی هۆشداریی توند دەداتە ئێران
ئەمریکا بۆ ئێران: هێز و ئیرادەمان بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی ئەمریکی تاقی مەکەنەوە
پۆستەری قاسم سولەیمانی لە تاران
2 ساڵ لەمەوپێش
ئەمریکا وەڵامی هەڕەشەکانی ئێران لە تۆڵەکردنەوەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس دەداتەوە و هۆشداریی توند دەداتە ئەو وڵاتە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە واشنتۆن لەسەر هەڕەشەکانی تاران لە بەرپرسان و هاوڵاتییانی ئەمریکی هۆشداریی توندی داوەتە ئێران.
پێگەی (ئەڵعەرەبیە) لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوی کردوەتەوە کە واشنتۆن بە تارانی راگەیاندوە؛ بە هەموشێویەک هاوڵاتییانی ئەمریکی لە هەر شوێنێکی جیهان بن لە لایەن هێزەکانی وڵاتەکەیانەوە دەپارێزرێن.
وەزارەتی دەرەوە رایگەیاندوە؛ ئێران نابێت هێز و ئیرادەی ئەمریکا بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی تاقی بکاتەوە چونکە روبەڕوی کاردانەوەی توند دەبێتەوە.
هۆشداراییەکەی ئەمریکا دوای ئەو دێت کە فەرماندەیەکی سەربازیی سوپای پاسداران دروستکردنی موشەکی نوێی بە ناوی (کڕوزی پاوە) ئاشکرا کرد و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای پێشوی ئەمریکا کرد.
لێدوانی ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران لە کاتێکدا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە (3/1/2022) فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا.