پێنج سەرنج لە یادی پڕشکۆی پێنجی ئازاردا

2 ساڵ لەمەوپێش



ئارام ڕەفعەت
یەکەم:
لە دوو هەزار ساڵی رابردوودا راپەڕین پڕ شکۆترین رۆژ و باڵاترین ئەکتی بەکۆمەڵ و چارەنووسازترین وەرچەرخانی ئەرێنیی کوردە، لانی کەم کوردی باشوور.
دووەم:
دوای راپەڕین و بەهۆی کەمی ئەزموونی دەوڵەتداری و حوکمڕانی، ئەقڵی کوردی هێندە کامڵ نەبوو وە کۆ وشیاری تاکی کوردی هێندە ێگەییشتوو نەبوو تا ئەم ئازادییە بە خوێن بەدەست هاتووە وەرچەرخێنێت بۆ ئەزموونێکی نیشتیمانی و گێڕانەوەی سەروەری و شکۆی سەدان ساڵەی لەدەست چووی تاکی کورد.  
سێیەم:
مێژووی گەلان و ئەزموونی داگیرکاری ئەوەمان پێدەڵێت زۆرینەی جارەکان داگیرکەر کە وڵاتێک بەجێ دێڵێت هەوڵ دەدات ئەو رژێمە نیشتیمانییەی جێگای داگیرکەر دەگرێتەوە، شتێک بێت کۆپی داگیرکەر بێت یان لەخۆی بچێت یاندڵخوازی خۆی بێت. لە سییەکاندا، ئینگلیز رژێمێکی هاوشێوەی خۆی لە عێڕاقدا بەجێ هێشت و عێڕاقیش هەمان ئەزموونی لە کوردستان دووبارە کردەوە.
چوارەم
تاک و تەرای لێدەربچێت، سەرجەم ئەوانەی لەیەکەم رۆژی راپەڕیندا رۆڵی سەرەکییان هەبوو بە شێوازی جۆرا و جۆر شەهید کران و لەناو بران.
پێنجەم:
بۆ تاک بەتاکی ئەوانەی بە ئامانجی ئازادی و بە هەر شێوە و ئاستێک بەشداری راپەڕینییان کرد، ئێوە شکۆمەندترین و سەربەرزترینی نەوەکانن. تاکە نەوەیەکن کە شانازییەکی جاویدانییان هەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار