سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان: سوریا پێویستە لە بواری سیاسیدا بەرەو ئاشتیی هەنگاو بنێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، دوای بوومەلەرزەکان ئەو تاودانەوەی بە ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان لە سووریا بەدەستهاتوون پێویستە بواری سیاسییش بگرێتەوە و بەرەو ئاشتیی هەنگاو بنێت.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی ١١ی ئاداری ٢٠٢٣دا، کە ١٢ ساڵ بەسەر جەنگی ناوخۆی سووریادا تێدەپەڕێت، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەیدا گوتێرێس باسی لەوە کرد خەڵکی سووریا لە شەشی شوباتدا بەهۆی بوومەلەرزەوە رووبەڕووی تراژیدیایەکی نوێ بوونەتەوە و ئەو هاوکارییە مرۆییانەی لە دەستپێکی جەنگەی ئەو ولاتەوە رەوانەی ئەو وڵاتە دەکرێت گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، باسی لەوە کرد کە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوکاری مرۆیی بەبێ بەربەست گرنگی زۆری هەیە و، رایگەیاند: ''دوای بوومەلەرزەکان ئەو تاودانەوەی بە ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان لە سووریا بەدەستهاتوون پێویستە بواری سیاسییش بگرێتەوە و بەرەو ئاشتیی هەنگاو بنێت."

دەشڵێت، "پێم وایە دەبێت لایەنە سوورییەکان لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکاندا بەیەکەوە بە پابەند بوون بە بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەنگاوی بەرجەستە بنێن و بۆ زەمینەسازی ئاشتییەکی بەردەوام''.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار