جەهەپە پێشنیازی پەرلەمانتاری پێشکەش بە هاوسەری تاهیر ئەلچی کرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



کلچدارئۆغلۆ لۆگۆی جەهەپەی پیشکەش بە کوڕ و هاوسەری تاهیر ئەلچی کرد و رۆژنامەنووسێکیش رایدەگەیەنێت، جەهەپە دەیەوێت هاوسەری تاهیر ئەلچی بکاتە پەرلەمانتار.
کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی گەل چاوپێکەوتنی لەگەڵ تورکان ئەلچی سەرۆکی کۆمەڵەی تاهیر ئەلچی بۆ مافەکانی مرۆڤ و هاوسەری تاهیر ئەلچی و ئارین ئەلچی کوڕی تاهیر ئەلچی ئەنجامدا و لۆگۆی جەهەپەی پیشکەش بە کوڕ و هاوسەری تاهیر ئەلچی کرد.
لەلایەی دیکەوە، رۆژنامەنووس ئیسماعیل سایماز لە تویتێکدا رایگەیاند، جەهەپە داوای لە تورکان ئەلچی هاوسەری تاهیر ئەلچی کردووە کە ببێتە کاندیدیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا کە بڕیارە ١٤ی ئایار بەڕێوە بچێت و وتی، " لە ئێستا جەهەپە چاوەڕێی وڵامی تورکیا ئەلچی دەکات."
تاهیر ئەلچی سەرۆکی پێشووی ژووری پارێزەرانی ئامەد، رۆژى 28ی تشرینی دووەمی 2015، لەکاتێکدا کە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسى لەبارەی شەڕی ناوخۆی باکوری کوردستان رێکخستبوو، شەڕ لەنێوان پۆلیس و گەنجانی لایەنگری پەکەکە روویدا، لەو شەڕەدا تاهیر ئەلچى لەبەردەم منارەی “چوارلنگ” لە ناوچەی سوری ئامەد تیرۆرکرا.
چەند رۆژێک بەرلە تیرۆرکردنی، تاهیر ئەلچى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵ٤4ی بەریتانی رایگەیاندبوو، ھەڕەشەی کوشتنی لێکراوە. ٧ ساڵ بەسەر کوشتنی تاهیر ئەلچیدا تێپەڕیوە بەڵام تاوەکو ئێستا دۆسیەکەی لە دادگا یەکلایی نەکراوەتەوە و پارێزەرانی دەڵێن، دادگا هەوڵی پەردەپۆشکردنی راستیەکان دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار