فاروقی مەلا موستەفا خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە بواری خزمەتگوزاری تەندروستی وەردەگرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گۆڤاری 'Forbes' ـی نێودەوڵەتی فاروق مستەفا ڕەسوڵ وەکو یەکێك لە 100 کەسایەتی سەرکردەی بواری چاودێری تەندروستیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشاندەکات بۆ ساڵی 2023

سلێمانی، عێراق – بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسول، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی شاری پزیشکیی فاروق لەلایەن گۆڤاری 'Forbes' ــەوە وەکو یەکێک لە 100 کەسایەتی سەرکردەی بواری چاودێری تەندروستیی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردرا بۆ ساڵی 2023.

ئەم ڕێزلێنانە لەم ئاستە بەرزەدا تیشک دەخاتەسەر بەشداری و دەستکەوتە ناوازەکانی بەڕێز ڕەسوڵ کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنییان هەبووە لە پێشکەوتنی بواری تەندروستییدا لە ڕێی شاری پزیشکیی فاروق 'FMC'ـەوە.

شاری پزیشکی فاروق نەخۆشخانەیەکە لە ئاستی نەخۆشخانە جیهانییەکاندایە و لەسەر ڕووبەری 70,000 مەتر چوارگۆشە بیناکراوە؛ 210 قەرەوێڵە و زیاتر لە 190 پزیشک لەخۆدەگرێت کە دابەشبوون بەسەر 37 بەش و 11 ژووری نەشتەرگەرییدا. لە کانونی یەکەمی 2022، نەخۆشخانەکە ڕێکەوتننامەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای ئەستەر 'DM' بۆ چاودێریی تەندروستیی لە دوبەی واژۆکرد بە مەبەستی بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستیی لە عێراق. وەکو بەشێک لەم ڕێکەوتننامەیە، پزیشکانی کۆمپانیای ئەستەر 'DM' هەڵدەستن بە سەردانکردنی شاری پزیشکیی فاروق بۆ پێشکەشکردنی ڕاویژ و خزمەتگوزاریی نەشتەرگەریی و خزمەتگوزاری تر.

سەبارەت بەم ڕێزلێنانە، بەڕێز ڕەسوڵ وتی: "وەرگرتنی ئەم ڕێزلێنانە لەلایەن 'Forbes'ــەوە شەرەفێکی گەورەیە بۆ من، زۆر سوپاسی هاوەڵ و هاوبەشەکانم و کارمەندان دەکەم بۆ پشتگیریی و لەخۆبوردوویی بەردەوامیان لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەکەمان". "ئەم دانپێدانانە هەر شایەتییەک نییە لەسەر کاری جددییمان، بەڵکو هانی زیاترمان دەدات تا بەردەوامبین لە باشترکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بە کوالیتییەکی بەرز بە نەخۆشەکانمان".

شاری پزیشکی فاروق و گروپی کۆمپانیاکانی فاروق بۆ وەربەرهێنان پابەندن بە پشتگیریکردنی تازەگەریی، داهێنان و پەرەپێدان لە کەرتەکانی چاودێری تەندروستی و بزنسدا. دانپێدانانی 'Forbes' بە دەستکەوتەکانی بەڕێز ڕەسوڵدا شایەتییە لەسەر ئەو پێشکەوتنە پزیشکییە گەورەیەی لە شاری پزیشکیی فاروق 'FMC' بەدەستهاتووە.

 

 لەبارەی شاری پزیشكیی فاروقەوە

شاری پزیشكیی فاروق كە دەكەوێتە سلێمانییەوە، بە نەخۆشخانەیەكی پێشەنگ لە عێراق دادەنرێت، خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستیی پلە یەك پێشكەشی نەخۆشەكان دەكات لە عێراق‌ و ناوچەكەدا. لەسەر رووبەری 70,000 مەتر چوارگۆشە دروستكراوە، ئەوەش رووبەرێكی گەورەیە كە وادەكات نەخۆشخانەكە بتوانێت ژمارەیەكی زۆری نەخۆش لەخۆبگرێت‌ و باشترین خزمەتگوزارییان بۆ فەراهەم بكات لە ژینگەیەكی گەشەكردوو و ئاسودەدا، بەجۆرێك سەلامەتی‌ و ئاسودەیی نەخۆش لە پێشینەی كارەكانن. شاری پزیشكی فاروق بە یەكێك لە باشترین پێشكەشكارانی خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی دادەنرێت لە عێراقدا، كە خزمەتگوزاری پزیشكی پلە یەك پێشكەش دەكات لە ئاستی ستانداردە جیهانییەكان، نەخۆشخانەكە 210 قەرەوێڵە‌ و زیاتر لە 190 پزیشكی بەتوانا و خاوەن بڕوانامەی بەرز و 120 ژووری تاكەكەسی بە كەلوپەلی تەواوەتییەوە لەخۆدەگرێت ئەمە لەپاڵ 21 هۆڵی پێشكەوتوو بە نوێترین دیزاین‌ و تەكنەلۆژیای پزیشكیی‌ و 11 ژووری نەشتەرگەریی پێشكەوتوو ‌و ئامادەكراو بە نوێترین تەكنەلۆژیای پزیشكی لەگەڵ زیاتر لە 25 كلینیكی نەشتەرگەری دڵ ‌و بۆری خوێن‌ و نەشتەرگەری دەمار و ئێسك ‌و بڕبڕەی پشت‌ و سەنتەری تایبەتمەندی خزمەتگوزاری منداڵبوون‌ و دایكایەتی ‌و نەشتەرگەریی شێرپەنجە ‌و كلینیكی نەشتەرگەریی مەمك ‌و پسپۆڕییە پزیشكییە هەستیارەكانی تر.

شاری پزیشکیی فاروق نەخۆشخانەیەکی پێشەنگە لە عێراق و دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە، هەرێمی کوردستان کە خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی پلەیەک پێشکەش نەخۆشان دەکات لە عێراق  و ناچەکەدا.  

گۆڤاری فۆربس گۆڤارێکی بازرگانی ئەمریکیە دوو هەفتە جارێک بڵاودەکرێتەوە بابەتەکانی تایبەتن بە هەواڵ و زانیاری لەسەر بابەتی دارایی، پیشەسازی، وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکاندا،هەروەها ڕاپۆرت لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکانی وەک تەکنەلۆجیا و پەیوەندیی و زانست و یاسا بڵاودەکاتەوەو بارەگای سەرەکی لە نیویۆرکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار