ئۆکرانیا: 12 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران تێکشکێنران

روسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران هێرشی نوێ دژی ئۆکرانیا ئەنجام دەدات

درۆنی خۆکوژی جۆری شاهید لە مانۆڕێکی سەربازیی ئێران

12 مانگ لەمەوپێش



ئۆکرانیا رایگەیاند ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران تێکشکێنراون کە لە هێرشە نوێیەکانی روسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان بەکارهێنراون.

ئەمڕۆ سێشەممە سێرگی پۆپکۆ، فەرماندەیی سەربازیی ئۆکرانیا لە کیێڤ-ی پایتەختی ئەو وڵاتە رایگەیاند؛ هێزەکانی قەڵغانی ئاسمانیی ئۆکرانیا 12 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان پێش ئەوەی بگە ئامانجەکانیان تێکشاندوە.

ئەو وتوی: روسیا لە هێرشە نوێیەکانی بۆسەر ئۆکرانیا جارێکی دیکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێرانی دژی کێیڤ بەکارهێنراوە و ئەو 12 فڕۆکە بێفڕۆکەوانەشی تێکشکێنراون هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتوەتەوە.

پۆپکۆ ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێک لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە رۆژئاوای پایتەختی ئۆکرانیا کەوتوەتە خوارەوە  وبوەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە.

روسیا لە هێرشەکانی دژی ئۆکرانیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی جۆری شاهید بەکاردەهێنیت کە لە لایەن ئێرانەوە دروست دەکرێت و بەرپرسانی تاران رەتی دەکەنەوە دەستیان لە جەنگی ئۆکرانیا هەبێت.

رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکا ئاشکرای کردوە کە زۆربەی ئە درۆنە خۆکوژیانەی دروستکراوی ئێران لە لایەن سوپای روسیاوە گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت لە لایەن چ شوێنێکەوە دروست کراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار