بەریتانیا: روسیا لە 25 رۆژدا 71 درۆنی ئێرانی دژی ئۆکرانیا بەکارهێناوە

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری شاهید کە بە درۆنی خۆکوژ ناودەهێنرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



بەریتانیا رایگەیاند بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە لایەن روسیاوە دژی ئۆکرانیا بەردەوامە و تەنها لە نزیکەی یەک مانگەدا 71 فڕۆکەی بێفڕۆکەونی ئێرانی لەو جەنگەدا بەکارهاتوە.

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بڵاوی کردوەتەوە؛ لە 25 رۆژی ئەم مانگەدا 71 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە دژی ئۆکرانیا بەکار هاتوە و لە مانگی رابردوشدا بۆ ماوەی 15 رۆژ هێرشی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە راگیراوە.

وەزارەتی بەرگریی ئاماژەی بەوە کردوە؛ روسیا بە بەردەوامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری (شاهید) لە ئێران وەردەگرێت کە زۆربەیان درۆنی خۆکوژن و توانای وێرانکارییان زۆرە.

پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاندبو زیاتر لە هەزار و 700 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران رادەستی روسیا کراوە و بڕیاربوە موشەکی ئێرانی رادەستی روسیا بکرێت بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بڕیاری رادەستکردنی موشەک بە مۆسکۆ-یان راگرتوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار